سەرۆك بارزانی: نابێت ئەم یارییە ناشیرنەی لەگەڵ قوتی خەڵكی كوردستان دەكرێت بەردەوام بێت
- بزنس
- 15 ئایار

سەرۆک بارزانی
ئاڤا نیوز
لە چوارچێوەی بەشداریكردنی لە كۆنگرەی یەكگرتنەوەی هەردوو ڕێكخراوی یەكێتیی قوتابیان و یەكێتیی لاوانی كوردستان، سەرۆك بارزانی گوتارێكی پێشكەش كرد و بە توندی ڕەخنەی لە هەڵوێستی حكومەتی عێراق سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان گرت و گوتی نابێت ئەم یارییە ناشیرنەی لەگەڵ قوتی خەڵكی كوردستان دەكرێت بەردەوام بێت، ئاماژەی بە ئەوەش دا كە ئەم شێوە ڕەفتارەی كە سەبارەت بە مووچە لەگەڵ خەڵكی كوردستان دەكرێت قابیلی قبووڵ نییە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2025-05-15، بەسەرپەرشتی سەرۆک بارزانی و بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، کۆنگرەی یەکگرتنی یەکێتیی قوتابیان و یەکێتیی لاوانی کوردستان لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.
پەیامی فەرمی: سەرۆك بارزانی ڕایگەیاند:
٠ بەپێی سەرژمێری، هەرێمی كوردستان %15 دانیشتووانی عێراق پێدەهێنێت بەبێ ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم، ئەگەر ئەوانیش بخرێنە سەر ئەوا دەگاتە زیاتر %25، كەچی ئەوان بە كەمتر %10 مامەڵە لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەكەن.
٠ لە هەموو شتێك كە دەڵێن بەشی هەرێمی كوردستان ئەوەندەیە، كەمتر لە نیوەی ئەوە دەنێرن، تەنیا تۆز دە بەرامبەر بۆ ئێمە دێت، كاتی ئەوە هاتوو هەموو شتێك بە ڕوونی باس بكەم.
٠ بابەتی مووچەیان وا لێكردووە وەك ئەوەی خەبات و تێكۆشانی ئەم گەلە، هەموو لەبەر داواكردنی مووچە بووە، ئەگەر مەبەست مووچە بووبا ئەوا دەوڵەتەكانی پێشوو دەستی كوردیان ماچ دەكرد و مەمنوونیش بوون، بەداخەوە ئەمە بە چاوساغیی هەندێك لایەن ناوخۆ دەكرێت.
٠ بەغدا دەبێت مامەڵە لەگەڵ شەرعییەتی هەرێمی كوردستان بكات، هەڵبژاردن سەنگی هەمووانی نیشان داوە، ئەگەر باوەڕیان بە فیدڕاڵیەت نەماوە با بە ڕاست و ڕەوانی پێمان بڵێن، ئەو مامەڵەی ئێستا لەگەڵ هەرێم دەكرێت مامەڵەی فیدڕاڵی نییە.
٠ ئەگەر حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشێلی یاسا و دەستووری كرد با پەرلەمانی كوردستان لێپرسینەوە بكات نەك دەزگایەكی دیكەی عێراق.
٠ ئەم شێوە ڕەفتارەی كە سەبارەت بە مووچە لەگەڵ خەڵكی كوردستان دەكرێت قابیلی قبووڵ نییە، من ئەمە بە ئیهانە دەزانم بە خوێنی شەهیدان و خەباتی گەلی كوردستان و مێژووی پڕسەروەریی ئەم گەلە، ئەم گەلە لە برسا شۆڕشی نەكردووە، ئەگەر كەرامەت و ئیرادەت هەبێت هەموو كاتێك پارە دەبێت، بەڵام ئەگەر ئەمانەت نەبوو پارە هیچ نرخێكی نییە و ئەمە دەبێت چارەسەر بكرێت و وەكوو مانگەكانی پێشوو نەمێنیت.
٠ وا پێشبینیم دەكرد بەرپرسانی ئێستای عێراق، خۆیان بەرگریی لە مافی كورد بكەن، زۆر نان و نمەكمان بەیەكەوە بووە، پێشبینم دەكرد خۆیان بێن و بڵێن ئیمە دەمانەوێت برینەكانی ئەنفال و كیمیاباران و وێرانكردنی گوندەكان ساڕێژ بكەین نەك بێن مووچە و نانی خەڵكی كوردستان ببڕن، ئەمە لای من جێی سەرسوڕمانە، ئێمەش داوای قەرەبووی سەرجەم قوربانیدانی گەلەكەمان دەكەین.
٠ ئەگەر بەشێكین لە عێراق نابێت ئەم یارییە ناشیرنە لەگەڵ قوتی خەڵكی كوردستان بكەن، ئەگەر بەشێكیش نین لە عێراق با پێمان بڵێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 13 خولەک لەمەوپێش
تیروپشک بۆ لیست و هاوپەیمانیەتییەکان کرا؛ پارتی ژمارە 275ـی بەرکەوت
- کولتوور
- 31 خولەک لەمەوپێش
زانایەکی گەورەی کورد لە شاری سنە کۆچی دواییکرد
- ژینگە
- 36 خولەک لەمەوپێش
ئاگرەکەی ناڵپارێز کۆنترۆڵکرا؛ گومان لە کەسێک دەکرێت
- ژینگە
- 54 خولەک لەمەوپێش
لە ماوەی دوو هەفتەدا لە بێتواتە زیاتر لە 900 دۆنم زەوی سووتاون
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كۆمیسیۆن: تیروپشكی كاندید و قەوارەكان لە ژمارە 201ـەوە دەستپێدەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
3 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە بەرز دەبنەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش