
دیمەنی شاری سلێمانی
ئاڤا نیوز
بڕیارە لە ڕۆژانی هەفتەی داهاتوو بەسەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەی یۆنان کۆڕبەندی دێڵفی – سلێمانی بەڕێوەبچێت کە تێیدا ژمارەیەک کەسایەتی و خاوەن سەرمایەکانی جیهان بەشداردەبن.
وێنە گەورەکە: کۆڕبەندی ئابوری دێڵفی، کۆڕبەندێکی ستراتیژییە بۆ گفتوگۆ و هەماهەنگی و گەشەپێدانی هەرێمایەتیی کە تێیدا تاوتوێی بوارەکانی ئاسایش، وزەی بەردەوام، هەمەچەشنیی ئابوری و دواپێشهاتەکان دەکات، جەخت لەسەر دەرفەتەکانی وەبەرهێنانیش دەکات.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە پارێزگای سلێمانی، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بڕیارە لە ڕۆژانی 18 و 19ـی هەفتەی داهاتوو بەسەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەی یۆنان، کۆڕبەندی دێڵفی-سلێمانی بەڕێوەبچێت. هاوکات کۆڕبەندەکە دەستپێشخەرییەکی نوێیە بۆ دیالۆگ لەسەر ئاستی جیهان و بە تایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە یەکەمجارە لەشاری سلێمانی دەبەسترێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: کۆڕبەندەکە بە هەماهەنگیی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە سەرپەرشتیی سکرتاریەتی گشتیی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دێسکی دەرەوەی وەزارەتی دەرەوەی یۆنان و ئاژانسی یۆنانی (ئینتەرپرایس گریس)، بەڕێوەدەچێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە ژمارەیەک کەسایەتی لە عیراق و یۆنان و جیهان و گەورە بازرگانان و خاوەن سەرمایەکانی جیهان بەشداردەبن بۆ داڕشتنی سیاسەت و ستراتیژی بازرگانی و هێنانەکایەی هەماهەنگی لە ناوچەکەدا.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 13 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






