
ئاڤا دیجیتاڵ
فەرماندەی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا بڵاوی كردەوە، دەستیان بەسەر بەلەمێكی پڕ لە چەكی ئێراندا گرتووە، بۆ حووسییەكان لە یەمەن هەناردە کراوە.
چیرۆكە سەرەكییەكە: دوای دەستپێكردنی جەنگی ئیسرائیل و حەماس، ژمارەیەک كەشتی لە دەریای سوور لەلایەن گرووپی حووسییەكانەوە هێرشیان كراوەتە سەر و ئاستەنگی جڵەوی بازرگانی لەو دەریایەدا دروستكردووە، لەمبارەیەوە بەرپرسە حووسییەكان ڕایانگەیاندووە هێرش دەكەنە سەر ئەو كەشتییانە كە پەیوەندییان بە ئیسرائیلەوە هەیە، ئەمریکاش لە هەفتەی ڕابردوو وەڵامی هێرشەکانی حووسییەکانی دایەوە.
لێدوانی فەرمی: فەرماندەی ناوەندی هێزی ئەمریكا ڕایگەیاند، "هێزە دەریاییەكانی ئەمریكا ڕۆژی 11ـی ئەم مانگە لە ڕێگەی چوون بەرەو یەمەن دەستی بەسەر بەلەمێكی پڕ چەكی ئێرانیدا گرتووە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەدوای دەستپێكردنی هێرشەكانی حووسییەكان بۆ سەر كەشتییە بازرگانییەكان، ئەمە یەكەم دەستبەسەرداگرتنی چەكی پێشكەوتووە كە لەلایەن ئێرانەوە دابینكراوە بۆ حووسییەكان، لە نزیک كەناراوەكانی سۆماڵ له دەریای عەرەبی دەستی بەسەرداگیراوە". ئەمە لە ڕاگەیێنراوەکەی فەرماندەی ناوەندیی هێزی ئەمریكا هاتووە.
زانیاریی زیاتر: لەناو کەشتییە دەستبەسەرگیراوەكەدا پێكهاتەی مووشەكی بالیستی مەودا ناوەند و مووشەكی كرووزی دژە كەشتی هەبووە، كە بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان حووسییەكانیش هەمان چەک بەكاردەهێنن بۆ هەڕەشە و هێرشەكانیان لە دەریای سوور.
باکگراوند: شەوی 12 لەسەر 13ـی ئەم مانگە، ئەمریكا و بەریتانیا ژمارەیەک هێرشی ئاسمانیی و مووشەكیان كردە سەر حووسییەكان، بەهۆیەوە پێنج چەكداری حووسییەكان كوژران و شەش چەكداریش برینداربوون و 60 پێگەیان كرایە ئامانج.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 6 خولەک لەمەوپێش
ژمارەی بەشداربووان لە 'هەژماری من' لە یەک ملیۆن نزیك دەبێتەوە
- کولتوور
- 20 خولەک لەمەوپێش
ساڵێک بەسەر کۆچی دوایی فەتانەی وەلیدی تێدەپەڕێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
منداڵانی زیقار ساڵێکی دیکە لە کەرەڤانەکان درێژە بە خوێندنیان دەدەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
23 ئەیلوول
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
23 ئەیلوول
بەرپرسی ڕاگەیاندنی هاتووچۆی ڕاپەڕین ژوورهكهى هاوشێوهی نەمامگه لێكردووه
23 ئەیلوول
70 ملیۆن کەس لەسەرانسەری جیهان نابیستن
23 ئەیلوول
براوەکانی خەڵاتی باڵۆندۆری 2025 دەستنیشانکران
22 ئەیلوول
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
منداڵانی زیقار ساڵێکی دیکە لە کەرەڤانەکان درێژە بە خوێندنیان دەدەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قەتەر ڕێککەوتنی هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی واژۆ دەکات