شڤان مەحموود، سکرتێری نوێی یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
کۆنگرەی یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان کۆتایی هات، شڤان مەحموود وەک سکرتێری ڕێکخراوەکە هەڵبژێردرا، هاوکات ستافی سکرتاریەت هەڵبژێردران.
چیرۆکی سەرەکی: هەردوو ڕێکخراوی یەکێتی قوتابیان و یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان لە 18ـی شوباتی ساڵی 1953 بە فەرمانی بارزانی نەمر لە کۆنگرەی سێیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیاری دامەزراندنیان درا. هەردوو ڕێکخراوەکە لە مانگی ئابی ساڵی 1986 لە گوندی خنێرەی سنووری هەولێر کۆنفراسی یەکگرتنیان گرێدا و دەستەیەکی هاوبەشیان دروست کرد، بەڵام دوای ڕاپەڕینی بەهاری ساڵی 1991 و دامەزراندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە ئەم دوو ڕێکخراوە لەژێر دوو ناوی جیاواز دەستیان کردەوە بە خەبات.
لێدوانی فەرمی: مەیسەر نهێلی، سکرتێری پێشووی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، شڤان مەحموود، وەک سکرتێری نوێی یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردرا. هاوکات وەک چۆن مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان وتی؛ وابکرێت ئافرەت بە کۆتا دەرنەچێت و یەکسانی هەبێت لەنێوان ئەندامانی کچ و کوڕ، ئەمڕۆ لە کۆنگرە لە کۆی 11 ئەندامی هەڵبژێردراوی مەکتەبی سکرتاریەت سێ ئافرەت بە دەنگی خۆیان هەڵبژێردران.
ئەندامانی هەڵبژێردراوی سکرتاریەت ئەمانەن:
- ئەحمەد سەعید 209 دەنگ
- مەتین عەلی 182 دەنگ
- شڤان عەبدولرەحمان 181 دەنگ
- ئەڤین ئەنوەر 173 دەنگ
- ڕێبین عەبدولسەلام 162 دەنگ
- ئاکام عیرفان 155 دەنگ
- مەنسوور حسێن 153 دەنگ
- شڤان مەحموود 152 دەنگ
- ناسکە سابیر 141 دەنگ
- شنیا هۆشیار 126 دەنگ
- دەوەن دلێر 112 دەنگ
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆنگرەی یەکگرتنەوەی هەردوو ڕێکخراوەکە بە ئامادەیی سەرۆک بارزانی و بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێوەچوو. سەرۆک بارزانی، لە کۆنگرەی یەکگرتنەوەی هەردوو ڕێکخراوەکە وتی، یەکگرتنەوەتان بڕیارێکی بوێرانەیە، "دڵنیام دوای یەکگرتنەوەتان باشتر دەتوانن خزمەت بە قوتابیان و لاوان بکەن".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






