د. لەتیف ڕەشید: یاسای نەوت و غاز کۆتایی بە کێشەکانی بەغدا و هەولێر دەهێنێت
- عێراق
- 16 ئایار

د. لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری عێراق، زۆربەی کێشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان و پارێزگاکان بەنەبوونی یاسای نەوت و غاز دەبەستێتەوە و دەڵێت" پەسەندکردنی ئەو یاسایە کۆتایی بەهەموو کێشە و ناکۆکییەکان دەهێنێت".
وێنە گەورەکە: بەهۆی ناکۆکی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق ڕەشنووسی یاسای نەوت و غاز لەساڵی 2007 ـەوە لە پەرلەمان پەکیکەوتووە و لە هەر خولێکی پەرلەمانی بەپاساوێک گواستراوەتەوە بۆ خولی دواتر و چەند جارێکیش گەڕاوەتەوە ئەنجوومەنی وەزیران، یاساکە یەكێكە لەو یاسایانەی کە گرنگییەکی زۆری بۆ هەرێمی كوردستان هەیە.
لێدوانی فەرمی: د. لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق لەچاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی ڕایگەیاند: یاسای نەوت و غاز یەكێكە لەو یاسایانەی کە گرنگییەکی زۆری بۆ عێراق هەیە، دەرکردنی ئەو یاسایە کۆتایی بە زۆرێک لە کێشەکانی پەیوەست بە نەوت و کێشە داراییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق و پارێزگاکان دەهێنێت.
ئەمەش بزانە: سەرەڕای ڕێککەوتنی لایەنە سیاسییەکانی پێکهێنەری کابینەکەی محەممەد شیاع سوودانی، لەسەر گەڵاڵەکردن و دەرکردنی یاسای نەوت و غاز لە عێراق، بەڵام ئاسۆیەکی ڕوون لەبەردەم پەسەندکردنی ئەو یاسایە لەم خولەی ئێستای پەرلەمان نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن





