هەفتەی داهاتوو میزان موراجەعە و لیستی مووچەی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەكرێت
- بزنس
- 16 ئایار

مووچەی مانگی پێنج. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەك لە نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق بڵاویكردووەتەوە، كە لە دوای ناردنی لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، مووچەی مانگی پێنج بەر لە جەژنی قوربان دابەش دەكرێت.
وێنە گەورەکە: مانگانە بۆ خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران، وەزارەتی دارایی کوردستان بەر لە وادەی دیاریکراو دەست دەکات بە ئامادەکردنی لیست و داهاتی ناوخۆ و میزانە موراجەعە، بۆ ئەم مانگەش دەستکراوە بە ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی پێنج و داهاتی ناوخۆ و میزان موراجەعەی مانگی چوار.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا زانیویەتی زۆربەی دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ماوەی زیاتر لە 10 ڕۆژە دەستیان كردووە بە ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی پێنج بە سیستمی پەیرۆڵ هاوشێوەی مانگەكانی پێشوو، لە هەفتەی داهاتووش، لەگەڵ ئامادەكردنی میزان موراجەعەی مانگی ڕابردوو، لیستی مووچەی مانگی پێنجیش ئامادە دەكرێت و ڕەوانەی بەشی وردبینیی وەزارەتی دارایی عێراق دەكرێت، كە دوای تەواوبوونی وردبینییەكە و پێداچوونەوە بە داتاكانی نێو ڕاپۆرتی میزان موراجەعە، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ڕەوانە دەكرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەبارەت بە مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی حكومەتی عێراق، ڕۆژی یەكشەممە 2025-05-18، دەست بە دابەشكردنی مووچەكانیان دەكرێت، ئەوە لە كاتێكدا مووچەی خانەنشینانی عێراق بۆ مانگی پێنج زیاتر لە هەفتەیەكە دەستیپێكردووە.
لەلایەكی دیكەوە: ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە هەفتەی داهاتووەوە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان بەهەماهەنگی لەگەڵ ژمێركاری سەرجەم وەزارەت و دەستە و دامەزراوەكان، میزان موراجەعەی مانگی چوار ئامادە دەكات و لەگەڵ داهاتی ناوخۆ، بۆ بەغدای دەنێرێت.
ئەمەش بزانە: مووچەی مانگی چوار لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا نەنێردرا و بەهۆیەوە دابەشكردنی مووچە دواكەوت، دابەشكردنی مووچە لە ڕۆژی چوارشەممەوە 2025-5-14 دەستیپێكرد و تا ڕۆژی یەكشەممەی هەفتەی داهاتووش بەردەوام دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئەردۆغان و پووتین جەخت لە سەقامگیریی سووریا دەکەنەوە
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
گەنجێکی ڕۆژئاوای کوردستان لە زێی گەورە خنکا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوندێكی زوممار دوای 40 ساڵ دەردەكەوێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
کچە هونەرمەندێکی کورد ڕۆبۆتێک دروست دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا پەیام و داواکاریی بژمێرەکان دەگەیێنێت؛ کوا مایکی ئاڤا؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر دەمبووس لە قوڕگی ئافرەتێک دەردەهێنرێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
گەورەترین پارچە بەردی هەسارەی مەریخ دەفرۆشرێت
17 تەممووز
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی دەکات
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
فراكسیۆنی پارتی: بەمزووانە مووچەخۆرانی كوردستان دوو مووچە وەردەگرن
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 17 هەزار خانەنشین پێنج مووچە و شەش مووچە بەیەکەوە وەردەگرن