بۆ دابەشکردنی مووچە سبەی بانکەکان کراوە دەبن

  • بزنس
  • 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
بۆ دابەشکردنی مووچە سبەی بانکەکان کراوە دەبن

ژمارەیەک خانەنشین لەکاتی وەرگرتنی مووچە. وێنە؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان دەڵێت؛ سبەی شەممە سەرەڕای ئەوەی پشووە، بەڵام بۆ دابەشکردنی مووچە بانکەکان کراوە دەبن.

وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی دەستپێکردووە، پڕۆژەی "هەژماری من" تا ئێستا مووچەی زیاتر لە 360 هەزار مووچەخۆری بە بانکی کردووە و ئەم پرۆسەیە بەردەوامی هەیە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی بانکە بازرگانییەکانی بڵاوکردەوەتەوە و تێیدا هاتووە؛ سبەی شەممە سەرجەم ئەو بانکانە کراوە دەبن کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوانیان لە ئەستۆدایە.

باکگراوند: ڕۆژی 13ـی ئەم مانگە دوای 17 ڕۆژ لە دواکەوتنی وادەی خۆی بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی نارد و هەر ئەو ڕۆژە لسیتی مووچە ڕاگەیێنرا، ڕۆژی یەکشەممە پرۆسەی دابەشکردنی مووچە کۆتایی پێدێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ