
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی فەرمانبەرانی گرێبەست بکاتە هەمیشەیی.
وێنە گەورەکە: لە ماوەی ڕابردوو لەسەر ڕاسپاردەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی دارایی و ئابووری و ئەنجوومەنی گشتیی ڕاژەی هەرێمی کوردستان ڕاسپێردران کە ڕێکاری پێویست بگرنەبەر بۆ بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست، لەئێستادا حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرقاڵی ئامادەکاری چڕ و وردە بۆئەوەی فەرمانبەرانی گرێبەست بکات بە هەمیشەیی.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، داوا لە کۆی گەنجینەکانی هەرێمی کوردستان کراوە، ڕاستکردنەوەی کۆی گشتیی مووچە و دەرماڵە و لێبڕینی خانەنشینی بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست، لە کاتێکی نزیک و زوودا ئەنجام بدەن.
ئەمەش بزانە: لە نووسراوەکە داواکراوە، کۆی وردەکارییەکە بەشێوەی CD ئامادە بکرێت و ڕاستەوخۆ بۆ وەزارەتی دارایی ڕەوانە بکرێت، تا بەتەواوەتی ئەو فەرمانبەرانە بە هەمیشەیی بکرێن.
باکگراوند: نزیکەی 31 هەزار فەرمانبەری گرێبەست لە دامودەگا حکومییەکانی هەرێمی کوردستان هەیە، لە ماوەی ڕابردووش حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نووسراوی فەرمی داوای لە عێراق کردووە، کە ئەو ژمارە فەرمانبەرە گرێبەستانە بکەنە هەمیشەیی، فەرمانبەرانی گرێبەستیش چەندین جار داوای بە هەمیشەییکردنیان کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






