
مووچەی مانگی پێنج - گرافیک ئاڤا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، سەرجەم وەزارەت و دەستە و فەرمانگەکانی ئاگادارکردووەتەوە بەزووترین کات لیستی مووچەی مانگی پێنج تەواو بکەن و بینێرن، تاوەکو کار لەسەر ئەوە بکرێت لیستی مووچە بە سیستمی پەیرۆڵ ئامادەکرێت و لە کاتی خۆیدا بنێردرێت بۆ بەغدا.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار تەواو دەبێت و دەست بە ئامادەکاری لیستی مووچەی مانگی پێنج دەکرێت و کۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو لیستەکە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "لە ڕۆژی پێنجشەممەی رابردووەوە هەموو وەزارەت و فەرمانگە و دەستەکان ئاگادارکراون، لیستی مووچەی فەرمانبەرەکانیان ئامادە بکەن و بینێرن بۆ وەزارەتی دارایی."
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ لیستەکان لە وەزارەتی دارایی کۆدەکرێنەوە و لە چوارچێوەی سیستمی پەیرۆڵدا یەکدەخرێت و لیستەکە ئامادە دەکرێت و دوای وردبینی ڕەوانەی بەغدای دەکرێت.
لەلایەکی دیەکەوە: لەبارەی تەرازووی پێداچوونەوە و داهاتی ناوخۆش، سەرچاوەیەکی دیکە لە وەزارەتی دارایی گووتی، ئامادەکردنی ئەوانیش دەستیپێکردووە و هەوڵ دەدەین ئەم هەفتەیە هەرسێ ئەرکەکەی هەرێمی کوردستان لەبارەی مووچە جێبەجێ بکەین و چاوەڕێی بەغدا دەکەین بە زووترین کات پارەی مووچە خەرجبکات بۆئەوەی بەر لە جەژن مووچەی مانگی پێنج دابەش بکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 3 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 46 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






