
ساتی گەیشتنی شاندی ئێران بۆ عومان بە سەرۆکایەتی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران
ئاڤا نیوز
ئەمریکا و ئێران جەخت لەدەستپێکردنەوەی دانوستانەکانیان دەکەن، نوێنەری ترەمپیش دەڵێت، هێڵی سوورییان لەدانوستانەکان دیاریکردووە.
وێنە گەورەکە: واشنتن و تاران لە چوارچێوەی هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ ئەوەی ئێران دەستبەرداری هەوڵی بەدەستهێنانی بەرنامە ئەتۆمییەکانی بێت، چەندین خولی دانوستانیان ئەنجامداوە. ئێران پێداگری لەسەر ئەوە کردووە کە دەستخستنی یۆرانیۆمی پیتێنراوی بۆ مەبەستی ئاشتیانەیە، بەڵام ئەمریکا، وڵاتانی ئەوروپا و ئیسرائیل نیگەرانن لەبارەی هەوڵەکانی ئێران بۆ چەکی ئەتۆمی.
لێدوانی فەرمی: ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری تایبەتی ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە کەناڵی ABCـی ئەمریکی ڕاگەیاند، دەکرێت گەڕی پێنجەمی دانوستانەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران هەفتەی داهاتوو لە وڵاتێکی ئەوروپی بەڕێوەبچێت. ئەمریکا هێڵی سووری ڕوونی لە دانوستانەکاندا هەیە، لەوانە ئەوەی کە ڕێگە نادات ئێران تەنانەت بە ڕێژەی 1%ـیش ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆم.
لەلایەکی دیکەوە: عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، کاتی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانیان لەگەڵ ئەمریکا دیاریکراوە و بەم زووانە بە فەرمی ڕادەگەیەنرێت و شوێنی دانوستانەکان لەلایەن وەزیری دەرەوەی عومانەوە ڕادەگەیەنرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پیتاندنی یۆرانیۆم و قسەکانی ویتکۆف دوورن لە دانوستانەکان، ئەگەر ئەمریکا داواکاری ناواقیعی هەبێت دانوستانەکان هیچ ئەنجامێکیان نابێت.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی عێراقچی، ئەگەر ئەمریکا گەرەنتی دەوێت بۆئەوەی کە ئێران چەکی ئەتۆمی بەرهەم ناهێنێت، ئەوا بە تەواوەتی ئامادەن گەرەنتی ئەوەی بۆ بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






