تەرازووی پێداچوونەوە بۆ بەغدا نێردرا؛ لیستی مووچە و داهاتی ناوخۆ لە ئامادەکردن دان
- بزنس
- 18 ئایار

دراوی عێراق. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
هەوڵەکان بۆ ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی پێنج بەردەوامن و حکومەتی هەرێمی کوردستان مەبەستییەتی پێش جەژن مووچەی مانگی پێنج دابەش بکرێت، بۆ ئەم مەبەستەش داوا لە سەرجەم وەزارەت و فەرمانگە و دەستەکان کراوە پەلە بکەن لە ئامادەکردنی لیست. ئاڤا زانیویەتی لە دوو بۆ سێ ڕۆژی داهاتوودا لیستی مووچە ئامادە دەکرێت.
وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکەم ئەرکی خۆی بەرامبەر بەغدا جێبەجێ کرد، ئەویش تەرازووی پێداچوونەوە - میزان مراجەعەیە و لە ڕۆژی پێنجشەممە 15ـی ئەم مانگەوە نێردراوە. هەروەها یەکە ژمێریارییەکانی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگە و دەستەکان ئاگادارکراونەتەوە بەخێرایی لیستی مووچەی مانگی پێنج بە سیستمی پەیرۆڵ ئامادە بکەن و بۆ وەزارەتی بنێرن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: وەزارەتی دارایی کوردستان دەیەوێت دوای کۆکردنەوە و وردبینی لە لیستی مووچەی وەزارەتەکان، بە چەند ڕۆژێکی کەم لیستەکە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق بنێرێت.
ئەرکی سێیەمی هەرێمی کوردستان ناردنی داهاتی ناوخۆیە، کۆکردنەوەی داهات و ئامادەکردنی ڕاپۆرتی داهاتی ناوخۆی مانگی ڕابردوو دەستی پێکردووە. هەوڵ دەدرێت ئەم هەفتەیە ئەویش ئامادە بکرێت. کۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو لەگەڵ لیستی مووچە بۆ بەغدا بنێردرێت و پشکی بەغداش بە کاش بخرێتە سەر هەژماری بانکییەکەیان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی.
لەلایەکی دیکەوە: بڕیارە لەم هەفتەیە تیمێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی عێراق بێنە هەولێر و لەگەڵ وەزارەتی دارایی کوردستان و فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری لیستی مووچەی مانگی پێنج تەواو بکەن، لەگەڵ وردبینیکردن لە داهاتی ناوخۆ. دواتریش لیستەکە لەگەڵ خۆیان ببەنەوە بۆ بەغدا.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بە ئاڤای گوت، "ئەگەر تیمەکەی بەغدا ئەم هەفتەیە نەیەنە هەولێر، تیمێکی تەکنیکی کوردستان لە ڕۆژانی داهاتوودا سەردانی بەغدا دەکەن، لیستی مووچەی مانگی پێنجیش لەگەڵ خۆیان دەبەن و ڕادەستی بەغدای دەکەن."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 13 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






