ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووری هۆشدارییەکی تووند و خێرا بە مووچەخۆران دەدات، ئەگەر تاوەکو 12 ڕۆژی دیکە دەست بە مامەڵەی خۆتۆمارکردن لە 'هەژماری من' نەکەن مووچەیان ڕادەگریێت.
وێنە گەورەکە: پاڵپشت بە بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ بەبانکیکردنی مووچە، وەزارەتی دارایی عێراق حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئاگادار کردووەتەوە پەلە بکەن لە کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ سەرجەم مووچەخۆران، هەر مووچەخۆرێک تاوەکو 31-12-2025 خۆی تۆمار نەکات مووچەکەی ڕادەگرن، وەزارەتی دارایی کوردستانیش دەیەوێت تا ئەوکات سەرجەم مووچەخۆران لە هەژماری من تۆمار بکات.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان کۆتایی ئەم مانگە، 31-5-2025ی وەکو دوایین وادە دیاری کردووە، واتە تەنیا 12 ڕۆژ لەم مانگە ماوە، ئەگەر لەو 12 ڕۆژەدا دەست بە مامەڵەی خۆتۆمارکردن نەکەن، مووچەیان ڕادەگیرێت و تا ئەو کاتەی مامەڵەکانیان تەواو دەکەن مووچەیان پێدەدرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هۆشدارییەکە 265 هەزار مووچەخۆر دەگرێتەوە کە تاوەکو ئێستا خۆیان لە هەژماری من تۆمار نەکردووە، زۆربەشیان لە پارێزگای سلێمانی و دەوروبەرین.
ژمارەکان وادەڵێن: بەپێی دوایین ئامار لە کۆی نزیکەی یەک ملیۆن مووچەخۆر 735 هەزاریان خۆیان تۆمار کردووە، کارت بە 419 هەزار کەس دراوەتەوە، کارتی 365 هەزار مووچەخۆریش ئەکتیڤە و مووچەی مانگی چواریان پێ وەرگرتووە، ئەوانیش بەمشێوەیە دابەش بوون بەسەر شارەکان:
هەولێر 220 هەزار و 400 کەس.
دهۆک 114 هەزار و 300 کەس.
سلێمانی 30 هەزار و 500 کەس.
لەلایەکی دیکەوە: بەشێکی مووچەخۆران گلەیی ئەوە دەکەن هەندێکجار کە دەچن پارە لە ئەی تی ئێمەکانی سەر شەقامەکان ڕابکێش، ئامێرەکان پارەیان تێدا نەماوە، بۆیە ناچارن بچنە شوێنێکی دیکە.
لێدوانی فەرمی: تیمی هەژماری من بە ئاڤای گوت، هۆکارەکە ئەوەیە ئامێرەکان 100 ملیۆن بۆ 300 ملیۆن دینار دەگرن، ئەگەر پارەکە پێنج هەزاری و 10 هەزاری بێت، هەر ئامێرێک 100 ملیۆن دینار دەگرێت، ئەگەر پارەکە 25 هەزاری بێت، 300 ملیۆن دەگرێت.
هەموو بانکەکانی بەشدار لە پڕۆژەکە ئاگادارکراونەتەوە، لەکاتی نەمانی پارە لە ئەی تی ئێمەکان ئەوانەی ناوشار لەماوەی 20 خولەک و ئەوانەی دەرەوەی شار لە ماوەی 30 خولەک پڕ دەکرێنەوە، بۆ ئەوەی مووچەخۆران ناچار نەبن زۆر چاوەڕێ بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 9 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل سیستمێکی بەرگریی ئاسمانیی لەیزەری تاقیدەکاتەوە
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا پڕۆژە بڕیاری ئاگربەستی غەززە ڤیتۆ دەکات
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بنکەی سەربازیی باگرام لە ئەفغانستان وەردەگرینەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەردی بناغەی پڕۆژەی ستراتیژیی ئاوی بەردەڕەش دادەنرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەراورد بە پێشوو؛ کچانی دهۆک بڕێکی کەمتری زێڕ بۆ مارەیی داوا دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیسرائیل سیستمێکی بەرگریی ئاسمانیی لەیزەری تاقیدەکاتەوە
9 خولەک لەمەوپێش
بەراورد بە پێشوو؛ کچانی دهۆک بڕێکی کەمتری زێڕ بۆ مارەیی داوا دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک مەسعود بارزانی.. فریادڕەسی ئێزدییەکان
16 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: بەرزبوونەوەی فشاری خوێن یەکێک لە هۆکارەکانی دروستبوونی ئاوی سپی چاوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی دەنگۆی تووشبوونی زەکەریا عەبدوڵڵا بە شێرپەنجە ڕوونکردنەوە دەدرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
جوان عەبدوڵڵا: ناردنی بابەتی داهاتی نانەوتی بۆ ئەنجوومەنی دەوڵەت بیانوو گرتنە
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو دادەبەزێت