دڵنیاییەک لە هەژماری منەوە بۆ مووچەخۆران؛ بە 30 خولەک ئامێرەکان پڕ پارە دەکرێنەوە
- بزنس
- 19 ئایار

تاوەکو ئێستا 580 ئەی تی ئێم لە 200 شوێنی جیاوازی کوردستان دانراون، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
تیمی هەژماری من دڵنیایی بە مووچەخۆران دەدەن هەر ئەی تی ئێمێک پارەی تێدا نەمێنێت، لە ماوەی 20 بۆ 30 خولەک پڕدەکرێتەوە.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەی هەژماری من مانگ لەدوای مانگ لە فراوانبوونە، بەهۆی زۆربوونی ژمارەی ئەو مووچەخۆرانەیشی لەڕێگەی پڕۆژەکەوە مووچە وەردەگرن، بەشێکیان گلەیی دەکەن هەندێکجار کە دەچن پارە لە ئەی تی ئێمەکان ڕابکێش، پارەیان تێدا نامێنێت، بۆیە بەناچاری دەچنە شوێنێکی دیکە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەر ئەی تی ئێمێک 100 بۆ 300 ملیۆن دینار دەگرێت؛ ئەگەر پارەکە پێنج هەزاری و 10 هەزاری بێت، هەر ئامێرێک 100 ملیۆن دینار دەگرێت، ئەگەر 25 هەزاری بێت 300 ملیۆن دەگرێت.
لێدوانی فەرمی: تیمی هەژماری من بە ئاڤایان گوت، سەرجەم بانکەکانی بەشدار لە پڕۆژەکە کە ژمارەیان هەشت بانکە، ئاگادارکراونەتەوە لە کاتی نەمانی پارە لە ئامێرەکان لە ناوشار لە ماوەی 20 خولەک و لە دەرەوەی شاریش لە ماوەی 30 خولەک پڕبکرێنەوە، بۆ ئەوەی مووچەخۆران ناچار نەبن زۆر چاوەڕێ بکەن.
ژمارەکان وادەڵێن: بەپێی دوایین ئامار لە کۆی نزیکەی یەک ملیۆن مووچەخۆر 735 هەزار خۆیان تۆمار کردووە، کارت بە 419 هەزاریان دراوەتەوە، کارتی 365 هەزار مووچەخۆریش ئەکتیڤە و مووچەی مانگی چواریان پێ وەرگرتووە.
تاوەکو ئێستا 580 ئەی تی ئێم لە 200 شوێنی جیاواز دانراون، پلانیش هەیە ژمارەی ئەی تی ئێمەکان بۆ هەزار ئامێر زیاد بکرێت، بەجۆرێک هەر هەزار مووچەخۆرێک ئەی تی ئێمێکی بەربکەوێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 34 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






