
ئامادەکردنی لیستی مووچە
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، یەکە ژمێریارییەکانی ئاگادارکردووەتەوە سیستەمی پەیرۆڵ کارا دەکرێت و دەست بکەن بە ئامادەکاریی لیستی مووچەی مانگی پێنج بکرێت و لە زووترین ماوەدا تەواوی بکەن.
وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی مانگی پێنج یەکەم ئەرکی خۆی بەرامبەر بەغدا جێبەجێ کرد، ئەویش تەرازووی پێداچوونەوە - میزان مراجەعەیە و لە ڕۆژی پێنجشەممە 15ـی ئەم مانگەوە نێردراوە، ئێستا تەنیا ئامادەکردن و وردبینی لیستی مووچەی مانگی پێنج ماوە.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەکی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، "ئەمڕۆ سێشەممە سیستەمی پەیڕۆڵ کارا دەکرێت و لە دوێنێوە یەکە ژمێریارییەکانی سەرجەم وەزارەت، فەرمانگە و دەستەکان ئاگادارکراونەتەوە، بەخێرایی لیستی مووچەی مانگی پێنج ئامادە بکەن و بۆ وەزارەتی بنێرن، بۆ ئەوەی لە کەمتر لە هەفتەیەکدا ڕادەستی وەزارەتی دارایی و ئابووری عێراق بکرێت."
لەلایەکی دیکەوە: بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا تیمێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی عێراق بێنە هەولێر و لەگەڵ وەزارەتی دارایی کوردستان و فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاریی لیستی مووچەی مانگی پێنج تەواو بکەن، لەگەڵ وردبینیکردن لە داهاتی ناوخۆ. دواتریش لیستەکە لەگەڵ خۆیان ببەنەوە بۆ بەغدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 3 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 46 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






