
گرافیک - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشکرا، بڕیاربوو مووچەی فەرمانبەرانی گرێبەستیش دابەش بکرێت، بەڵام نەکرا. ئاڤا زانیوویەتی بۆ دابەشکردنی، گەنجینەکان چاوەڕێی ڕەزامەندیی وەزارەتی دارایی دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: فەرمانبەرانی گرێبەست کە ژمارەیان زیاتر لە سێ هەزار کەس دەبێت و لەسەر میلاکی وەزارەتەکانی شارەوانی، کاروباری کۆمەڵایەتی، ناوخۆ و چەند وەزارەتێکی دیکە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزراون، لە مانگی حەوتی ساڵی 2024ەوە دابەشکردنی مووچەیان وەستاوە. بڕیاربوو ئەمڕۆ سێشەممە دەست بەدابەشکردنی مووچەکانیان بکرێت و بەچەند قۆناغێکیش مووچەی مانگی 10ی ساڵی ڕابردووشیان وەربگرنەوە.
بەداواداچوونی تایبەت: ئاڤا بەدواداچوونی کرد و دەرکەوت، زۆربەی گەنجینەکان هەموو ئامادەکارییەکیان کردووە و چاوەڕێی ڕەزامەندیی وەزارەتی دارایی دەکەن بۆ خەرجکردنی پارە، بۆ ئەوەی پێیان بڵێن چۆن و بە چ شێوازێک پارەکە خەرج بکەن، ئایا تەنها یەک مووچە بدەن؟ یان میکانیزمی دابەشکردنی مووچەی مانگەکانی ڕابردوویان چۆن دەبێت؟ دوو مووچە دوو مووچە بەیەکەوە وەردەگرن تا هەمووی وەردەگرنەوە؟ یان بەیەکەوە وەری دەگرن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاڤا لە وەزارەتی دارایی کوردستان زانیویەتی؛ سەرجەم فەرمانبەران بەپێی پارێزگاکان و یەکە ئیدارییەکان جیاکراونەتەوە و کراونەتە یەک لیست، بە یاداشتێک دەبرێتە بەردەم ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، دوای ئەوەی ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی دا، پارەکەیان بۆ خەرج دەکرێت. سەبارەت بەوەی چەند مانگ وەردەگرن، ئەوەشیان دوای ڕەزامەندی وەزیر یەکلایی دەبێتەوە.
لەلایەکی دیکە: ژمارەی ئەو مووچانەی فەرمانبەرانی گرێبەست وەریدەگرن، هەموویان 10 مانگ نییە، هەیانە پێنج مانگە، هەیانە شەش مانگە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 13 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






