سەرچاوەیەک: ئیسرائیل چاوەڕێی شکستهێنانی دانوستانەکانی تاران و واشنتن دەکات
- هەواڵ
- 22 ئایار

هەر سێ ئاڵای ئێران و ئەمریکا و ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
سەرچاوە ئیسرائیلییەکان ئاشكرای دەکەن، ئەو وڵاتە چاوەڕێی شكستهێنانی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دەکات بۆ ئەوەی هێرش بکاتە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ''هەواڵگری ئیسرائیل ئاشكرایکردووە، ئەگەری شكستهێنانی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران لەئارادایە، بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل چاوەڕێی ئەو ساتە دەکات، بەتایبەت بێهیوابوونی ترەمپ لە دانوستانەکان بۆ ئەوەی ئەمریکا گڵۆپی سەوز بۆ ئیسرائیل هەڵبدات''
لەلایەکی دیکەوە: ئەم سەرچاوەیە ڕاپۆرتێکی پێشووی کەناڵی CNNـی پشتڕاست کردەوە کە تێیدا ئاماژەی بەوە کردبوو سوپای ئیسرائیل مەشق و ئامادەکاری بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ئەنجام دەدات.
ئەمەش بزانە: سەرەڕای دروستبوونی گرژیی نێوان هەردوو لایەنی ئەمریکی و ئێرانی، ڕۆژی هەینی گەڕی پێنجەمی دانوستانەکانی نێوان هەردوولا بۆ پرسی ئەتۆم لە ڕۆما دەستپێدەکات
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






