کۆمیسیۆن بۆ ئاڤا: 114 حیزب و 20 هاوپەیمانی بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن تۆمارکراون
- عێراق
- 22 ئایار
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، تا دوێنێ چوارشەممە 114 حیزب و 20 هاوپەیمانی بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تۆمارکراون.
وێنە گەورەکە: بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق، کۆمیسیۆن دەرگای بۆ حیزب و لایەنە سیاسییەکان کردەوە بۆ خۆتۆمارکردن و دروستکردنی هاوپەیمانی. و تا ئەمڕۆ کە دوا وادەیە، 20 هاوپەیمانی تۆمارکراون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ دوا وادەیە لەبەردەم حیزبە سیاسییەکان و هاوپەیمانێتییەکان تا ناوی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن تۆماربکەن، لە قۆناغی داهاتووشدا کۆمیسیۆن دەستدەکات بە وەرگرتنی لیستی کاندیدی لایەنەکان.
لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، تا دوێنێ چوارشەممە 21ـی ئایاری 2025، لەکۆی 339 حیزبی مۆڵەتپێدراو 114 حیزبیان خواستی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن دەربڕیووە، ئێستاش 60 حیزبی نوێ لە قۆناغی مۆڵەتپێدان دان.
زانیاریی زیاتر: سەبارەت بە هاوپەیمانێتییەکانیش وتەبێژی کۆمیسیۆن باسی لەوەکرد، پێشتر 66 هاوپەیمانی تۆمارکراو لە کۆمیسیۆن هەبوو، لەو ژمارەیەش 18 هاوپەیمانی بۆ ئەم هەڵبژاردنە ناوی خۆیان تۆمارکردووە، ئەنجوومەنی کۆمیسیارانیش مۆڵەتی بە دوو هاوپەیمانی نوێ داوە، هاوکات 13 لیستی تاکە کەسیش تۆمارکراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






