
دراوی عێراقی. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، داهاتی ناوخۆی بۆ مانگی چوار خستە سەر هەژماری بانکی لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
وێنە گەورەکە: ڕادەستکردنی 50%ـی داهاتی نانەوتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بە بەغدا، یەکێکە لە خاڵەکانی ڕێککەوتنی ئەمساڵ بۆ ناردنی مووچە، بۆ مانگی سێ نزیکەی 50 ملیار ڕادەستی بەغدا کرا.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بە ئاڤای ڕاگەیاند، تیمەکانمان دوای دەوامیش لە کارکردن بەردەوامن بۆ ئەوەی بەزووترین کات لیستی مووچە ئامادەبێت، بە ئەگەرێکی زۆرەوە ڕۆژی یەکشەممە تەواو دەکرێت.
-سەرەتای هەفتەی داهاتوو، شاندێکی شانێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی پێنج دەبەن بۆ بەغدا تاوەکو ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراقی بکەن.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، "بەشی گەنجینەی فیدراڵی لەداهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی چوار خرایە سەر هەژماری لقی هەولێری بانکی ناوەندی و بڕەکەی 50 ملیار و 522 ملیۆن 750 هەزار دینارە."
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی بە ئاڤای گوت، "بڕەکە خراوەتە سەر هەژماری بانکیمان".
باکگراوند: بەپێی ڕێكکەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، دەبێت هەرێمی کوردستان مانگانە 50%ـی داهاتی نانەوتی ڕادەستی بەغدا بکات، دوای هەموو 10ـی مانگێکیش دەبێت تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی پێشتر ئامادەبکات و ڕەوانەی بەغدای بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمکاری عەرەبی: پێویستە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەکی ئەتۆمی دابماڵرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش