د.ئامانج ڕەحیم: دەستووری عێراق ڕێگەی بە کوردستان داوە گەشە بە سەرچاوە سرووشتییەکان بدات
- هەواڵ
- 22 ئایار

د.ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران
ئاڤا نیوز
سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران لە واشنتن ڕایگەیاند، گرێبەستەکانی نەوتی هەرێمی کوردستان لەلایەن دادگای کەرخ لە بەغدا و دادگای تر پەسەند کراوە.
چیرۆکی سەرەکی: بەشداری مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان و کریستۆفەر ڕایت، وەزیری وزەی ئەمریکا کۆنفراسی وزە لە واشنتن بەڕێوەچوو، لە پانێڵێکی ئەو کۆنفراسە، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی دوایین گرێبەستەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و دوو کۆمپانیای ئەمریکی بۆ پەرەپێدانی گازی هەرێمی کوردستان قسەی کرد.
لێدوانی فەرمی: لە پانێڵێکی کۆنفڕاسی وزە لە واشنتن، د.ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران وتی، دەستووری عێراقی "بە ڕوونی" ڕێگەی بە هەرێمی کوردستان داوە گەشە بە سەرچاوە سرووشتییەکانی بدات، بەڵام "بەداخەوە، تا ئێستا حکومەتی فدراڵی لە جێبەجێکردنی سیستمی فیدراڵی لەم بوارەدا شکستی هێناوە."
- لە بەشێکی بەشێکی دیکەی قەسەکانیدا د.ئامانج ڕەحیم، باسی لەوەش کرد، لە ساڵی 2014ـەوە بەغدا کێشەی بۆ پارەدارکردنی هەرێمی کوردستان دروستکردووە، ئەمە بۆ هەمووان شۆکێک بوو.
- بەهۆی وەستانی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان زیانێکی زۆر بەر عێراق کەوتووە، ئێستاش دووبارە کێشە هەناردەکردنەوەی دروستکراوە.
لەلایەکی دیکەوە: د.ئامانج ڕەحیم، باسی لەوەشکرد، کوردستان هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوت دەدات، بەرەوپێشچوون لەوبوارەدا هەیە بەڵام تاوەکو ئێستا نەگەیشتووینەتە ڕێککەوتن بۆ هەنارەدەکردنەوەی نەوت، چارەسەری ئەو پرسەش لە بەرژەوەندی عێراق و هەرێمی کوردستانە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک تایمز: بە هەزاران سەربازی ئەمریکا لەژێر هەڕەشەی مووشەکەکانی ئێرانن