وەزیری وزەی ئەمریکا: ئەوەی کوردستان دەیکات داینەمۆی پەرەپێدانی سێکتەرەکانە
- هەواڵ
- 22 ئایار

کریستۆفەر ڕایت، وەزیری وزەی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
وەزیری وزەی ئەمریکا ڕایگەیاند: لە هەرێمی کوردستان سەرچاوەی بەهێزی وزە بەدی دەکەین، بە پەرۆشین ئەو وزەیەی لە هەرێمی کوردستان هەیە لە سوودی خەڵک بەکاربێت.
چیرۆکی سەرەکی: لەدوای کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و کریستۆفەر ڕایت، وەزیری وزەی ئەمریکا پانێڵێکی تایبەت بە قسەکردن لەسەر سەرچاوە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو و چەندین بابەتی گرنگی تێدا ورژێندرا.
لێدوانی فەرمی: کریستۆفەر ڕایت، وەزیری وزەی ئەمریکا لە کۆنفراسی وزەی واشنتن باسی لەوەکرد، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گرنگی بە کەرتی وزە دەدات لە جیهاندا، هاوکات بەو پەیوەندییە هاوبەشە بازرگانیانەی لە هەموو جیهان هەیەتی.
لەلایەکی دیکەوە: وەزیری وزەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشدا: لەگەڵ مەسرور بارزانی گفتوگۆیەکی باشمان لەبارەی سەرچاوەکانی وزە کرد، خۆشحاڵین بە گفتوگۆکان و ئەمە بابەتێکی زۆر گرنگە. ئەجێندای سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ئەجێندای ئێمەیە وەکو ئەمریکا.
زانیاریی زیاتر: وەزیری وزەی ئەمریکا ئەوەشی وت، وزە ببڕەی پشتی شارستانییەتە، لەئیدارەی ترەمپ، سێ بابەت ئەجێندان، یەکێک لەوانە وزەیە. لەماوەی 12 ساڵی ڕابردوودا گازی سرووشتی گرینگترین بابەتی ئابووری جیهان بووە، بەتایبەت بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا و زۆر بواری دیکە.
-وەبەرهێنانی غازی سروشتی لە هەرێمی کوردستان کاریگەری لەسەر عێراق و وڵاتانی ناوچەکەش دەبێت.
-لە هەرێمی کوردستان سەرچاوەی بەهێزی وزە بەدی دەکەین، بە پەرۆشین ئەو وزەیەی لە هەرێمی کوردستان هەیە لە سوودی خەڵک بەکاربێت، بەرژەوەندیەکی ئابووری گرنگ بۆ ئەمریکا هەیە.
-هاوکات سەرچاوەکانی وزە لە هەرێمی کوردستان دەتوانن بەخێرایی بۆ عیراق ببنە پاڵپشتی.
- کریستۆڤەر ڕایت لە بەشێکی دیکەی قسەکانی دەڵێت: لە ئیدارەکانی پێشووی ئەمریکا بینیمان هاوبەشەکانمان ئازاردران، بەڵام ئەمریکا پاڵپشتیی نەدەکرد، لەم ئیدارەیە نامانەوێت ئەوە ڕووبدات و پاڵپشتی هاوپەیمانەکانمان دەبین، ئەمریکا دەیەوێت هەژموونی ئێران لەسەر عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەمێنێت. وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مارکۆ ڕۆبییۆ ئەوەی لەسەر هەرێمی کوردستان وتی زۆرباش بوو.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- فۆتۆستۆری
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- جیهان
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت






