عەباس عێراقچی: دانووستانە ئەتۆمیەکان لەگەڵ واشنتن ئاڵۆزە و پێویستی بە کاتی زیاتر دەبێت
- هەواڵ
- 23 ئایار

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت بەرەوپێشچون لە دانووستانەکانی ئێران و ئەمریکا هەیە، بەڵام گفتوگۆکان لەسەر بەرنامە ئەتۆمیەکان ئاڵۆزە و پێویستی بە لێکتێگەشتنی زیاتر دەبێت.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای بەردەوامی کۆبوونەوە و دانووستانەکانی تاران و واشنتن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، بەڵام تاوەکو ئێستا هەردوو دەوڵەت لەسەر چەندین پرس ناکۆکن، ئەمریکا چەندین جار دووپاتیکردووەتەوە نابێت ئێران بە هیچ شێوەیەک ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ هەینی، 2025-05-23، گەڕی پێنجەمی دانووستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی، لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا، بەڕێوەچوو.
لێدوانی فەرمی: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بە کەناڵی فەرمی ئێرانی ڕاگەیاند، هەرچەندە دانووستاندنە ئەتۆمییەکان لەگەڵ واشنتن ئاڵۆزە، بەڵام بەهۆی ئەو پێشنیازانەی کە لەلایەن عومانەوە پێشكەش دەكرێت ئەگەری بەرەوپێشچوون لە کۆبوونەوەکان هاتووەتە کایەوە و ئێستا شاندی واشنتن روونتر لە داواکارییەکانمان تێدەگات.
لە لایەکی دیکەوە: بەدر بو سەعیدی، وەزیری دەرەوەی عومان ڕایگەیاند: ئەمریکا و ئێران نەگەشتوون بە هیچ ڕێککەوتنێک، بەڵام لە خولی پێنجەمی دانووستانەکان هەندێک بەرەوپێشچوون بەدیدەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن





