
مووچەخۆرێک لەکاتی وەرگرتنی مووچەکەی لەڕێگەی پڕۆژەی هەژماری من. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە نووسراوێک یەکە ژمێریارییەکان ئاگادار دەکاتەوە، کە کۆتایی ئەم مانگە دوایین وادەیە بۆ دابەشکردنی مووچەی بەشێوەی نەختینە و دەبێت سەرجەم مووچەخۆران خۆیان لە هەژماری من تۆمارکردبێت.
وێنە گەورەکە: ڕۆژانە سەدان مووچەخۆر، لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان مامەڵەی خۆتۆمارکردن و دروستکردنی هەژماری بانکی پڕۆژەی هەژماری من دەکەن، بۆ ئەوەی مووچەی مانگی ئایاریان ڕانەگیرێت، چونکە تا کۆتایی ئەم مانگە دەرفەتی خۆ تۆمارکردنیان هەیە.
نووسراوی فەرمی: بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری کە تایبەتە بە فەرمانبەرانی شارستانی و کۆپییەکی دەست ئاڤا کەوتووە، تێیدا سەرجەم یەکە ژمێریارییەکان ئاگادارکراونەتەوە 2025-05-27، دوایین وادەیە بۆ دابەشکردنی مووچە بە شێوەی نەختینە، پێویستە ئەو فەرمانبەرانەی تا ئێستا خۆیان لە هەژماری من تۆمارنەکردووە، فۆڕمیان بۆ پڕبکرێتەوە و دوای ئەو بەروارە ناتوانن مووچە وەربگرن. هاوکات، سەرجەم ئەو مووچەی خۆرانەی هەژماری بانکیان کردووەتەوە و تا ئێستا کارتەکانیان وەرنەگرتووەتەوە کارتەکانیان پێبدرێتەوە بۆ ئەوەی مووچەکانیان لە ATM وەرگرن.
ژمارەکان وا دەڵێن: بەگوێرەی دوایین داتا کە ئاڤا لە تیمی هەژماری من وەریگرتووە، تا ئێستا 750 هەزار مووچەخۆر لە کۆی نزیکەی یەک ملیۆن کەس تۆمارکراون، پڕۆسەکە زۆر بە خێرایی بەڕێوەدەچێت لە هەولێر لە کۆی 163 هەزار فەرمانبەر و مووچەخۆر تەنها دوو هەزار و چوار سەد کەس خۆی تۆمار نەکردووە.
نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 24 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






