مەسرور بارزانی چەند دیدار و کۆبوونەوەی لە ئەمریکا هەبووە؟

شەیری بکە لە:
مەسرور بارزانی چەند دیدار و کۆبوونەوەی لە ئەمریکا هەبووە؟

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە واشنتن

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە واشنتنی پایتەختی ئەمریکایە، چەندین کۆبوونەوە و دیداری لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی وزە و کارەبا و چاکسازییەکانی کوردستان لەسەر ئاستی باڵا هەبووە.

 

وێنە گەورەکە: ماوەی هەفتەیەکە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە واشنتنی پایتەختی ئەمریکایە، زیاتر لە 24 کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیر و کۆنگرێسمان و سیناتۆرەکانی ئەو وڵاتە هەبووە، لە تەواوی کۆبوونەوەکانیشدا ئیدارەی ترەمپ پشتیوانیی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتکردووەتەوە، هەروەها وەک هاوبەشێکی گرنگ لە ناوچەکە سەیری کوردستان دەکات. 

 

واژۆکردنی دوو گرێبەست بە بەهای 110 ملیار دۆلار:

ڕۆژی دووشەممە 19-5-2025، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە ڕێوڕەسمێکدا لە ژووری بازرگانیی ئەمریکا، سەرپەرشتیی واژۆکردنی دوو ڕێککەوتنامەی گرنگی لە بواری وزە بە بەهای 110 ملیار دۆلار، لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای (ئێچ کەی ئێن ئێنێرجی) و (وێستێرن زاگرۆس) لە واشنتن واژۆ کرد.

لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەسەر واژۆکردنی گرێبەستەکە ڕایگەیاند: هەرێمی کوردستان زۆر پابەندبووە بە پەرەپێدانی سێکتەری وزە، بە تایبەت چاکسازییەکانی ئێمە بووەتە هەنگاوێک بە ئاڕاستەی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ سەرتاسەری هەرێمی کوردستان، هیودارین لە دابینکردنی کارەبا بۆ ناوچەکانی دیکەی عێراقیش هاوکار بین.

دەستپێکردنی کۆبوونەوەکانی سەرۆکوەزیران لە ئەمریکا بەم شێوەیە بوو: 

کۆبوونەوەکانی ڕۆژی سێشەممە 20-5-2025

-سەرۆکوەزیران لەگەڵ کۆنگرێسمان جۆ ویڵسن کۆبوویەوە.
- هەمان ڕۆژ سەرۆکوەزیران لەگەڵ کۆنگرێسمان ماریۆ دیاز بالارت کۆبوویەوە.
-دواتر سەرۆکوەزیران لەگەڵ کۆنگرێسمان ئەبراهام حەمادە کۆبوویەوە. 
-دواتر سەرۆکوەزیران لەگەڵ هەردوو سیناتۆر ئەنگس کینگ و جەیمس لانکفۆرد کۆبوویەوە.
-هەر لە هەمان ڕۆژ سەرۆکوەزیران لەگەڵ کۆنگرێسمان ئادەم سمیس کۆبوویەوە.
-ئێوارەی هەمان ڕۆژ سەرۆکوەزیران لەگەڵ کۆنگرێسمان بڕایان ماست کۆبوویەوە.

کۆبوونەوەکانی ڕۆژی چوارشەممە 21-5-2025

-سەرۆکوەزیران لەگەڵ سیناتۆر بیل هاگەرتی کۆبوویەوە.
- سەرۆکوەزیران لەگەڵ سیناتۆر تێد بەد کۆنوویەوە.
- سەرۆکوەزیران لەگەڵ سیناتۆر ئەلیسا سلۆتکین کۆبوویەوە.
- سەرۆکوەزیران لەگەڵ کۆنگرێسمان دارێل ئیسا کۆبوویەوە.
-سەرۆکوەزیران لەگەڵ کۆنگرێسمان مایک ڕۆجەرز کۆبوویەوە.
-سەرۆکوەزیزان لەگەڵ سێس مۆڵتن و براد شێرمان، ئەندامانی کۆنگرێس کۆبوویەوە.
-سەرۆکوەزیران لەگەڵ سیناتۆر تۆم کەتن کۆبوویەوە.

بەشداریکردنی سەرۆکوەزیران لە کۆنفرانسی داهاتووی وزەی کوردستان :

 

ڕۆژی پێنجشەممە 22-5-2025، بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و کریستۆفەر ڕایت، وەزیری وزەی ئەمریکا، کۆنفرانسی داهاتووی وزەی کوردستان بەڕێوەچوو. سەرۆکوەزیران لە پانێلێکدا باسی داهاتووی وزە لە کوردستان، پڕۆژەی ڕووناکی، هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان، پەیوەندییەکانی نێوان کوردستان و ئەمریکای کرد.

-ڕۆژی پێنجشەممە 22-5-2025، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە واشنتن لەگەڵ کریستۆفەر ڕایت، وەزیری وزەی ئەمریکا کۆبوویەوە.

کریستۆفەر ڕایت، وەزیری وزەی ئەمریکا پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ کەرتی وزە و پەرەپێدانی زیاتری وەبەرهێنانی ئەمریکا لە کوردستان دەربڕی.

-هەمان ڕۆژ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ دەگ برگەم، وەزیری ناوخۆی ئەمریکا کۆبوویەوە. 

-وەزیری ناوخۆی ئەمەریکا ڕایگەیاند: هەرێمی کوردستان هاوپەیمانێکی بەنرخی ئەمریکایە و خۆشحاڵین بە بەهيزبوونی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیا ئەمەریکییەکان، ئەمە بەشێکە لە سیاسەتی حکومەتی ئەمەریکا کە وزە لەپێناو ئاشتی و خۆشگوزەرانيی خەڵک بەکاربهێنرێت.

 

-هەمان ڕۆژ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ هەردوو سیناتۆر ڕۆجەر ویکەر و جاک ڕید کۆبوویەوە.

-دوایر سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ کریستی نۆوم، وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا کۆبوویەوە.


- لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە پەرەپێدانی هاریکاریی و هاوئاهەنگیی لە نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمەریکا، بە تایبەتی لە بواری ئەمنی و ڕاهێنان و ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانی ڕێکخراو.

  
هەمان ڕۆژ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ برادلی سمیس، بریکاری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا کۆبوویەوە و گفتوگۆ لەبارەی چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری دارایی و سیستەمی بانکی کرا. هاوکات سەرسامیی خۆی بە پێشکەوتنەکانی پرۆژەی 'هەژماری من' نیشاندا، هەموو پشتیوانییەکی وەزارەتەکەی بۆ پڕۆژەکە و چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

-ئێوارەی هەمان ڕۆژ، مەسعەد بوڵس، ڕاوێژکاری باڵای دۆناڵد ترەمپ، ئێوارەخوانێکی بۆ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕێکخست و ژمارەیەک کەسایەتیی ناسراوی ئەمریکا ئامادەی بوون. 

دوایین کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بوو.
 
ڕۆژی هەینی 23-5-2025، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکە، لەگەڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆبوویەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەبارەی کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند: کۆبوونەوەیەکی سەرکەوتوومان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەبوو، دیدگای هەرێمی کوردستانمان گەیاندە ئەمریکا. پشتیوانییەکی زۆر لە ئەمریکاوە بۆ کوردستان هەیە، داوامان لە مارکۆ ڕوبیۆ کردووە سەردانی هەرێمی کوردستان بکات.

لەلایەکی دیکەوە: مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لەبارەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی کوردستان دەڵێت: "لە کۆبوونەوەکە پشتیووانیی ئەمریکام بۆ کوردستانێكی بەهێز و خۆڕاگر دووپات کردوە. بەهێزیی هەرێمی کوردستان بنەمایەکی گرنگە بۆ سەقامگیریی عێراق و ناوچەکە.

ئەمەش بزانە: دوای تەواوبوونی زنجیرە کۆبوونەوەکان، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی کرد و ڕایگەیاند: گەڕانەوەمان بۆ واشنتن دەربڕینی پێزانینە بۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بۆ هێزی سەربازی ئەو وڵاتە و گەلەکەی، تایبەتر بۆ ئەو پشتیوانییە بەردەوامەی بۆ گەلی ئێمەیان هەیە، دووبارە جەخت لە هاوپەیمانییەتیمان دەکەینەوە لەگەڵ ئەمریکا.

باکگراوند: ڕۆژی شەممە 17-5-2025، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بە سەردانێکی فەرمی و لەسەر بانگهێشتی ئیدارەی ترەمپ سەردانی واشنتنی پایتەختی ئەمریکای کرد.


 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ