
منداڵانی کەرتی غەززە
ئاڤا نیوز
دوای کردنەوەی دەروازەکان بەڕووی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە ئاژانسی ئونراو ئاشکرای دەکات، بڕێکی زۆر زیاتر لە بارهەڵگر بۆ کەرتی غەززە پێویستە بۆ ئەوەی بتوانرێت هاوکارییەکان بگەیێندرێتە تەواوی دانیشتووانی کەرتەکە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاژانسی فریاگوزاریی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەڵەستین 'ئونروا' ڕایگەیاند، کەرتی غەززە ڕۆژانە پێویستیی بەژمارەیەکی بەرچاوی بارهەڵگری فریاگوزاریی هەیە و کەمترین ژمارەش 500 بۆ 600 بارهەڵگرە، خەڵکی غەززە ناتوانن زیاتر چاوەڕێ بکەن، دەشڵێت، کەرتی غەززە بەدەست برسێتییەکی بێ وێنەوە دەناڵێنێت.
زانیاریی زیاتر: دوای نزیکەی سێ مانگ لە گەمارۆی ئیسرائیل و داخستنی تەواوی دەروازەکان بەڕووی کەرتی غەززەدا بۆ گەیاندی هاوکاری، دواجار ئیسرائیل دەروازەکانی بەڕووی بڕێک خۆراکدا کردەوە، بەمەش نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە مرۆییەکانی دیکە ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگری فریاگوزاریی بۆ ئەو کەرتە ئامادە کردووە.
کاریگەری و لێکەوتەکان: هەر چەندە بڕێکی هاوکاری گەیێندراوەتە غەززە بەڵام ڕێکخراوە مرۆییەکان هۆشداریی دەدەن لەوەی ئەم هەنگاوەی حکومەتی ئیسرائیل سەرکەوتوو نابێت، بڕی هاوکارییەکان کەمن و بەشی دوو ملیۆن فەڵەستنی ناکات، هێرشەکانی ئیسرائیلش ڕۆژانە بۆ سەر کەرتی غەززە بەردەوامن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






