
دیمەنی گەنمی وەرگیراو لە سایلۆکان. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وا بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو، سایلۆی مەخموور دەست بە وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی سنوورەکە بکات، بۆ ئەم مەبەستە کشتوکاڵی مەخموور ئامادەکاری دەستپێکردووە.
وێنە گەورەکە: بەهۆی بە پیتی خاکەکەی و ڕێژەی زۆری بەرهەمهێنانی گەنم لە سنوورەکە، قەزای مەخموور بە سەبەتەی نانی عێراق ناودەبرێت و ساڵانە ڕێژەی گەنمی لە زۆربەی ناوچەکانی عێراق زیاترە.
لێدوانی فەرمی: مەروان حەسەن، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی مەخموور بە ئاڤا میدیای وت، ئەمساڵ بەهۆی نەبوونی پلانی کشتوکاڵی ناوی جووتیارەکانمان نارد بۆ وەزارەتی بازرگانی لە بەغدا کاتێک گەڕایەوە پشتگیری بۆ جووتیاران دەکەین و پڕۆسەکە دەستپێدەکات، ئەگەرچی هێشتا کاتێکی دیاریکراو نییە بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیاران، بەڵام یان کۆتایی ئەم هەفتەیە یان بە ئەگەری زۆرەوە سەرەتای هەفتەی داهاتوو وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە سایلۆی مەخموور دەستپێدەکات.
زانیاریی زیاتر: مەروان حەسەن ئەوەش دەڵێت: بە قەزای مەخموور و ناحیەکانی وەک دیبەگە، گوێڕ، مەلا قەرە و قەراج، 220 هەزار دۆنم زەوی بە گەنم داچێنراوە و چاوەڕێ دەکرێت تا نزیکەی 130 هەزار تۆن گەنم بەرهەمی جووتیاران بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






