ئاڤا نیوز
دیاردەی دزیکردن لە عەلوەی هەولێر، خاوەن دووکانەکانی نیگەران کردووە و پۆلیسیش دەڵێت تا ئێستا کەس سکاڵای تۆمار نەکردووە، بەڵام بەدواداچوون لەو بابەتە دەکەین.
چیرۆکی سەرەکی: هەندێک کرێکار فێربوون نزیک دەبنەوە لە دووکانەکان و لە خۆیانەوە سندووقێک تەماتە یان خەیار دەخەنە سەر شانیان و دەڕۆن، خاوەن دووکانیش بەهۆی قەرەباڵغی و سەرقاڵی پێیان نازانێت. یان بەشێکی ئەو بەقاڵانەی دێنە عەلوە، بۆ نموونە دوو سندووق تەماتە دەکڕن، کەچی بە کرێکارەکە دەڵێن، چوار سندووق بار بکە.
چی ڕوویدا: دووکاندارێک دەڵێت بە سوتفە سەیری کامێراکانی چاودێری کردووەتەوە، دەبینێت کرێکارێک تەلەفۆنی خستووەتە بن گوێی و وەردە وردە لە سندووقە تەماتەیەک نزیک دەبێتەوە، لەناکاو دەیخاتە سەر شانی و دەیبات.
لێدوانی فەرمی: رەجەب عەزیز، سەرۆکی ئەنجوومەنی عەلوە دەڵێت، ئەم دیاردەیە زۆرە، هەندێک جار کرێکارەکە دەبینیت سندووقێک دەخاتە سەر شانی کە ئاشکرا دەبێت، دەڵێت ببوورە وەڵا بە هەڵە هەڵمگرتووە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: نەقیب کارزان ساڵح، وتەبێژی پۆلیسی هەولێری دەڵێت، تیمێکمان بەردەوام رۆژانە لەوێیە، تا ئێستا کەس سکاڵای تۆمار نەکردووە بەڵام دوای بەدواداچوونی ئاڤا هەر ئەمڕۆ دەست بە بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە دەکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






