لیستی هاوكاریی مانگی 5ـی لیوا هاوبەشەكان ڕادەستی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی كرا
- بزنس
- 26 ئایار

لۆگۆی وەزارەتی پێشمەرگە و دراوی عێراقی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لیستی هاوكاریی مانگی 5ـی لیوا هاوبەشەكانی پیادە، ڕادەستی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی كرا و هەفتەی داهاتوو پارەكە دەگات، بەر لە جەژنی قوربانیش هاوكارییەكە دەخرێتە سەر هەژماری بانكیی پێشمەرگەكان و پارەکەیان وەردەگرن.
وێنە گەورەکە: بەپێی دوایین نوێكردنەوەی لیستی لیوا هاوبەشەكانی پێشمەرگە، نزیکەی 55 هەزار پێشمەرگە لەچوارچێوەی 15 لیوای هاوبەشدا لەساڵی 2017 ـەوە له چوارچێوهی وهزارهتی پێشمهرگه ڕێكخراون، هاوکاری و پێداویستیی سەربازی لە هێزەکانی هاوپەیمانان وەردەگرن، ئێستا نزیكەی 85%ـی لیوا هاوبەشەكان لە سلێمانی و هەولێر و دهۆك، لەڕێگەی هەژماری بانكییەوە، هاوكارییەكەی هێزی هاوپەیمانانیان پێ دەدرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتیی ژمێریاریی وەزارەتی پێشمەرگە تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، دوێنێ یەكشەممە 2025-05-25، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە و بەرنامەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە، ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی تەواوکرد و لیستی هاوكاریی مانگی پێنجی لیواكانی پیادەی ڕادەستی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی كرد.
زانیاریی زیاتر: بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، بەئەگەرێكی زۆرەوە هەفتەی داهاتوو پارەی هاوكارییەكە دەگات و لەهەموو بارودۆخێكیشدا گەیشتن و دابەشكردنی هاوكاریی دارایی مانگانەی هاوپەیمانان لەنێوان دەستپێكی مانگ تاوەكو 10ـی مانگ دەبێت و هیچ مانگێك لەو وادەیە دواناكەوێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پاش ڕاوێژ و گفتۆگۆی ڕاوێژكارانی باڵای هاوپەیمانان لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە، دوای ڕەزامەندیی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بڕیاردرا ئەو بڕە هاوكارییەی كە لەلایەن هاوپەیمانانەوە دابین دەكرێت، ڕاستەوخۆ بخرێتە سەر هەژماری بانكیی وەزارەتی پێشمەرگە و لەو ڕێیەوە بڕی هاوكارییەكە وەك خۆی بەبێ دەستكاریكردن بدرێت بە لیوا هاوبەشەكانی وەزارەتی پێشمەرگە، كە بڕەكەی بۆ هەر پێشمەرگەیەك 214,871 هەزار دینارە، ئەم بڕە پارەیە مووچە نییە، مووچەی پێشمەرگەش لەگەڵ وەزارەتەكانی دیكە دابەش دەكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 24 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش






