وتەبێژی بەرگری شارستانی: پێشبینی ساڵێكی سەختی ڕووداوەكانی ئاگركەوتنەوە دەكەین
- ژینگە
- 26 ئایار

دیمەنی سووتانی بەرهەمی گەنمی جووتیاران. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەرێمی كوردستان هۆشداری دەدات لەوەی؛ هاوینی ئەمساڵ ئەگەری گڕگرتنی پووش و پاوان بەهۆی وشكەساڵییەوە، بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو زیاتر بێت و ساڵێكی سەختی ڕووداوەكانی ئاگركەوتنەوە بێت.
وێنە گەورەكە: نزیکەی نیوەی ڕووداوەکانی ئاگر کەوتنەوەی ئەمساڵ لە دوو هەفتەی ڕابردوو بووە، پێشبینش دەكرێت بەهۆی وشكەساڵی و كەمی بارانبارینەوە، ئەم هاوینە ڕووداوەكانی گڕگرتنی پووش و پاوان زیاتر بن.
لێدوانی فەرمی: سەركەوت كاڕەش، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی كوردستان تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، بەگوێرەی پلانی ساڵانەی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی، لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما لە سەرجەم ئەو شوێن و ناوچە دوورەدەستانەی كە بنكەی بەرگریی شارستانی لێ نییە، سەرووی 60 تیمی گەڕۆكی بەرگریی شارستانی دابەش دەكرێن، بۆ ڕێگریكردن لە هەر حاڵەتێكی نەخوازراوی ئاگركەوتنەوە.
زانیاریی زیاتر: ئەركی ئەو تیمە گەڕۆكانەی بەرگریی شارستانی ئەوەیە كە بەهەماهەنگی لەگەڵ بەرپرسانی ئیداریی ئەو شوێنانە، ڕێگری لەهەر جۆرە حاڵەتێكی ئاگركەوتنەوەی كتوپڕ بكەن بەتایبەت لە وەرزی هاویندا كە بەهۆی وشكبوونی پووش و پاوانەوە، ئەگەری ئاگركەوتنەوە زیاتر دەبێت.
مەترسی پێشبینیكراو: ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو، مەترسیی وشكەساڵی ئەگەری گڕگرتنی پووش و پاوان زیاتر دەكات و پێشبینی دەكرێت ساڵێكی سەختی ڕووداوەكانی ئاگركەوتنەوە بێت، ئەمە بە وتەی وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەرێمی كوردستان.
سێ ڕێنمایی گرنگ بۆ ڕێگریكردن لە سووتانی پووش و پاوان:
بەرگریی شارستانی بۆ ڕێگریكردن لە ڕووداوەكانی ئاگركەوتنەوە لە دەشت و دەر، 3 ڕێنمایی گرنگ بە هاووڵاتیان دەدات:
یەكەم: دووركەوتنەوە لە فڕێدانی پاشماوەی جگەرە.
دووەم: ئاگاداربوون لە شۆرتی كارەبایی و تەكنیكی ئامێرەكانی دوورینەوەی گەنم و جۆ.
سێیەم: جێنەهێشتنی پاشماوەی خەڵووز و غاز لەكاتی ئامادەكردنی خواردن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمکاری عەرەبی: پێویستە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەکی ئەتۆمی دابماڵرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ماوەی سێ مانگ زیاتر لە 90 ڕاوچی دەستگیر کراون