ترەمپ: لەبارەی ڕێککەوتنمان لەگەڵ ئێران لەوانەیە لەم دوو ڕۆژەدا شتێکی باش ڕابگەیێنین
- هەواڵ
- 26 ئایار

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی دانووستانەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران بۆ پرسی ئەتۆمی ئاشکرای دەکات پێشکەوتنی باش بەدەستهاتووە، لەوانەیە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا شتێکی باش ڕابگەیێنین
وێنە گەورەکە: ئەمریکا و ئێران پێنج خولی دانوستانی ناڕاستەوخۆیان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران ئەنجامداوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هەردوولا لەسەر چەندین پرس ناکۆکن، ئەمریکا چەندین جار دووپاتیکردووەتەوە نابێت ئێران بە هیچ شێوەیەک ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، ئێرانیش ئەمە بە هێڵی سوور ناودەبات
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، پێشکەوتنی جددی بەدیهاتووە، نازانم لە دوو ڕۆژی داهاتوودا شتێکی باش ڕادەگەیێنم یان خراپ، بەڵام هەستێکم هەیە کە ڕەنگە شتێکی باش ڕابگەیێنم.
زانیاریی زیاتر: ترەمپ، وردەکاریی دانوستانەکانی ڕۆمای نێوان ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا و شاندی ئێرانی نەخستەڕوو.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ئەم پێشهاتە لە کاتێکدایە، بەرپرسێکی ئەمریکی ئاشکرای کردووە ، واشنتن پێشنیازێکی نوێی پێشکەش بە ئێران کردووە وەک هەنگاوێک بۆ ڕێککەوتنی سەرەتایی، واشنتن بەنیازە بەشێک لە سزاکانی سەر ئێران سووک بکات و لە بەرامبەردا ئێران دەبێت ئامادەیی خۆی نیشان بدات بۆ وازهێنان لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






