
ژمارەیەک خانەنشین لەکاتی ڕاییکردنی مامەڵەکانیان. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی ئاگاداری ئەو فەرمانگەکان دەکاتەوە کە بەخێرایی و بەبێ کەم و کوڕی مامەڵەی ئەو فەرمانبەرانەی خانەنشین بوون ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی پارێزگاکان بکرێت.
وێنە گەورەکە: لە کۆی زیاتر لە 25 هەزار خانەنشین کە لەسەرەتای ئەمساڵەوە خانەنشین بوون، نزیکەی 15 هەزار فەرمانبەر ماون کە مامەڵەکانیان تەواو بکرێت و بخرێنە لیستی خانەنشینی، لەو ژمارەیە 9 هەزاریان لەو فەرمانگانانە ماون کە پێشووتر خزمەتی وەزیفیان لێکردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، ئەو خانەنشینانەی مامەڵەکانیان ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی خانەنشینی نەکراوە، لە زووترین کاتدا و بە پێی شوێنی جوگرافی، بەبێ کەم و کوڕی و دواکەوتن مامەڵەکانیان ڕەوانە بکەن.
دەقی ئاگادارییەکەی وەزارەتی دارایی:
لە چوارچێوەی هەوڵەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری و لەسەر ڕاسپاردەی جەنابی وەزیر چەندین ڕێکار و هەنگاوی پێویست بۆ خێرا ڕاییکردنی مامەڵەی خانەنشینان گیراونەتە بەر، لە چوارچێوەی ئەوەشدا داوا لەسەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکانی نەبەستراو بە وەزارەت کراوە کە لەسەر بنەمای فۆڕمی زانیاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشین دۆسیەی ئەو فەرمانبەرانە ڕەوانە بکەن کە تەمەنی یاساییان لە خزمەت تەواو بووە و بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتوی عێراق ڕەوانەی خانەنشینی دەکرێن.
لە ئەنجامی ئەو ڕێکارانەی لە دوو مانگی ڕابردوو گیرانەبەر توانراوە بۆ لیستی مووچەی مانگی ئایار (5،261) پێنج هەزار و دووسەد و شەست و یەک خانەنشینی نوێ داخڵی لیستی مووچە بکرێنەوە و ناوەکانیان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کراوە، تا لەگەڵ مووچەی مانگی ئایار مووچەی مانگەکانی ڕابردووشیان بۆ خەرج بکرێتەوە بەپێی ئەو تەرخانەی لە ساڵی 2025 بۆیان جێگیرکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






