پارتی لە نەینەوا: بە لیستی جیا بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکەین
- کوردستان
- 27 ئایار

پارتی دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
لایەنە سیاسییەکانی کوردستان ئامادەکاری بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق دەکەن، پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی نەینەوا ناچێتە نێو هیچ هاوپەیمانێتییەک و لەکەرکووک هەوڵی پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەک دەدات.
وێنە گەورەکە: بڕیارە 2025-11-11، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانیی عێراق بەڕێوەبچێت، یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ دوو لایەنی دیکە هاوپەیمانێتی لە نەینەوا پێکهێناوە، بەڵام تاوەکو ئێستا لەو بازنەیە پارتی نەچووەتە نێو هیچ هاوپەیمانێتییەک.
لێدوانی فەرمی: مەناف حەسەن، بەرپرسی نووسینگەی ھەڵبژاردنەکانی پارتی لە مووسڵ بە ئاڤای گوت، "تاوەکو ئەمڕۆ هیچ گفتوگۆیەکمان لەگەڵ هیچ لایەنێک نەکردووە بۆ دروستکردنی هاوپەیمانی و ئەوەی تا ئێستا ڕوونە بەجیا بەشداری لە هەڵبژاردن دەکەین".
ئەمەش بزانە: پارتی لە پارێزگای نەینەوا لە هەڵبژاردنی ساڵی 2021دا 118 هەزار و 606 دەنگی هێنا، نۆ کورسی پەرلەمانی عێراقی بردەوە، یەکێتی لەو بازنەیە دوو کورسی بەدەستهێنا.
لەلایەکی دیکەوە: کاوە ئەحمەد، کارگێڕی لقی سێی پارتی لە کەرکووک بۆ ئاڤا ڕایگەیاند، "بۆ ئەوەی هیچ کورسییەکی کورد لە کەرکووک نەفەوتێت، دەمانەوێت بەیەک لیست لەگەڵ لایەنە کوردستانییەکان بەشداری بکەین، ئەگەر یەکێتیش بەشدار نەبێت ئامادەین لەگەڵ لایەنەکانی دیکە هاوپەیمانی دروست بکەین."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






