
عەلی حەسەن مەجید، یەکێک لە سەرکردەکانی حیزبی بەعسی لەناوچوو
ئاڤا نیوز
سندووقی گێڕانەوەی سامانی عێراق، دەستبەسەرداگرتنی زیاتر لە 500 دۆنم زەویی کشتوکاڵی کە بەناوی عەلی حەسەن مەجید و دوو برای تاپۆکرابوون، ڕاگەیاند.
وێنە گەورەکە: سندووقی گێڕانەوەی سامانی عێراق، دامەزراوەیەکی سەربەخۆی سەر بە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقە. بەپێی یاسای ژمارە 72ـی ساڵی 2017، تاوەکو ئێستا دەستی بەسەر سەدان دۆنم زەویی کشتوکاڵی گرتووە کە زۆربەیان دەکەونە سنووری پارێزگاکانی کەکووک، نەینەوا، دیاله و سەڵاحەدین و وەکو موڵکی دەوڵەت مامەڵەیان لەگەڵدا دەکات.
لێدوانی فەرمی: عەباس موتعیب شامی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەری سندووقەکە، ئەمڕۆ سێشەممە 27-5-2025 ڕایگەیاند: سندووقی وەرگرتنەوەی سەروەت و سامانی عێراق دەستی بەسەر زیاتر لە 500 دۆنم زەویی کشتوکاڵی کە بەناوی عەلی حەسەن مەجید، ئامۆزای سەددام حوسێن، دیکتاتۆری پێشووی عێراق و دووبرای بەناوەکانی فازڵ و عەبدولدا گرت.
موتعیب شامی ئاماژەی بەوەشکرد، پشکی عەلی حەسەن مەجید تەنیا لە پارێزگای کەرکوک 125 دۆنم بووە.
باکگراوند: پێشتر سندووقی گێڕانەوەی سامانی عێراق دەستی بەسەر 91 دۆنم و دوو هەزار و 150 مەتر دووجا زەوی کە خاوەندارێتی بۆ ئەلفەت و مەسەک، نەوەی سەدام حوسێن، سەرۆکی حیزبی بەعس دەگەڕایەوە، گرت.
ئەمەش بزانە: 22 ساڵ بەسەر لەناوچوونی ڕژێمی سەددام حوسێن تێدەپەڕێت و تاوەکو ئێستا بەهەزاران زەوی و موڵک و ماڵی لەلایەن سەرانی ئەو ڕژێمە کە پێشتر دەستی بەسەردا گیرابوو، نەگەڕاوەتەوە بۆ خاوەنی ڕەسەنەکانی بەتایبەت لە پارێزگای کەرکووک.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 21 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بە هێرشکردنە سەر ئێران ڕێگریمان لە جەنگێکی گەورەتر کرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قەتەر پشتیوانی گواستنەوەی گازی ئازەربایجان بۆ سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- جیهان
- 21 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بە هێرشکردنە سەر ئێران ڕێگریمان لە جەنگێکی گەورەتر کرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قەتەر پشتیوانی گواستنەوەی گازی ئازەربایجان بۆ سووریا دەکات