لە عێراق دووەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە بەڕێوەدەچێت
- بزنس
- 28 ئایار

وێنەی دۆلار و بیتکۆین و چەندر دراوێکی دیکەی ئەلیکترۆنی
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ کارەکانی دووەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتی بەغدا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر بەڕێوەدەچێت، تیایدا نەخشەڕێگای بانکی بۆ زیاتر گەشەپێدانی پارەدانی ئەلیکترۆنیش تاوتوێ دەکرێت.
بۆچی گرنگە: ئێستا کۆی پرۆسەی پارەدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی جیهان کە ساڵانە دەیان ملیار دۆلارە، لەڕێگەی بانکی نێوەندگیریی ئەمریکاوە دەکرێت ئەوەش کێشەی بانکە عێراقییەکانی کەمکردووەتەوە کە تۆمەتباردەکران بە سپیکردنەوەی پارە.
لێدوانی فەرمی: عەلی تارق، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمەڵەی بانکە تایبەتەکانی عێراق ڕایگەیاند، کۆنگرەکە بە چاودێریی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڕێوەدەچێت و دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت، تیایدا گەشەپێدانی ڕێکارەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر تاوتوێ دەکرێن، گفتوگۆش لەسەر یاسا پێویستەکان دەکرێت بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی دامەزراوە داراییەکان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆنگرەکە لەژێر ناونیشانی "ئاستەنگیی بەردەم بانکە عەرەبییەکان لە پابەندبوون بە یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان، ڕێگاکانی جێبەجێکردنی پێداویستییەکانی بانکە نێوەندگیرەکان" بەڕێوەدەچێت، تیایدا نوێنەرانی بانک، پەرلەمان، باڵیۆزخانە و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی وڵاتانی عەرەبی و بیانی بەشداردەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






