
دیمەنی تێپەربوونی کچێک بە بەردەم وێنەی پەیکەری ئازادی ئەمریکا بە دەستێکی شکاوەوە لە یەکێک لە شەقامەکانی تاران. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
ئاژانسی ڕۆیتەرز له زاری سهرچاوهیەکی ئێرانی مەرجەکانی ئێران بۆ ڕێککەوتن ئاشكرا دەکات و دەڵێت، لە بەرامبەر هەڵگرتنی سزاکان لەسەر سەروەت و سامانە بلۆکراوەکانیان، ڕەنگە ئێران ڕازی بێت بە ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم.
وێنە گەورەکە: ئەمریکا و ئێران لە مانگی نیسانی ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا پێنج گەڕی دانوستانی ناڕاستەوخۆیان لە عومان و ڕۆما بە نێوەندگیری عومان کردووە و هەردوولاش گەشبینین بەوەی دەگەنە ڕێککەوتن، سەرەڕای بوونی چەندین بیروڕای جیاواز لەنێوانیان.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاژانسی ڕۆیتهرز له دوو سهرچاوهی فهرمی ئێرانی کە نزیکن له شاندی دانوستانەکان بڵاویكردهوه، لەوانەیە لهگهڵ ئهمریکا ڕێکبكهون ئهگهر واشنتن مهرجهكانی تاران قبووڵ بكات، کە ڕێگە دانە بە مامەڵەکردن بە سامانە بلۆکراوەکانی، تاران پیتاندنی یۆرانیۆم ههڵدهپهسێرێت، ئهگهر واشنتن ڕێگە بدات بۆ مەبەستی مەدەنی بەکاری بهێنێت.
لەلایەکی دیکەوە: ئەمریکا پێداگرە لەسەر ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن ئێرانەوە و بەمەرجی سەرەکی گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی گشتگیر دایدەنێت، پێشتریش ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وتی، واشنتن ڕێگە نادات تاران تەنانەت 1%ـی توانای پیتاندنی یۆرانیۆمی هەبێت و بە هێڵی سووری دەزانێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






