
دیمەنی شاری سلێمانی. گرافیک؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزیری تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڕوونكردنەوە سەبارەت بە تووشبووانی نەخۆشیی ئایدز لە هەرێمی كوردستان دەكات و دەڵێ جیاوازیی هەیە لەنێوان تووشبوو و هەڵگری ڤایرۆسەكە، هەروەها دوو تووشبووی تازەی هەڵگری ڤایرۆسەكەش ڕادەگەیێنێت.
وێنەگەورەکە: ڤایرۆسی HIV کە هۆکاری نەخۆشیی ئایدزە بە یەکێک لە مەترسیدارترین ڤایرۆسەکان دادەنرێت، کە هێرش دەکاتە سەر سیستەمی بەرگریی لەش و توانای بۆ بەرەنگاربوونەوەی لاواز دەکات، ئەمەش تووشبووان ڕووبەڕووی چەندین نەخۆشی دەکاتەوە. سەرەڕای بوونی چارەسەری نوێ کە ڕێگە بە تووشبووان دەدات لەگەڵ ڤایرۆسەکە بژین.
لێدوانی فەرمی: د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:
٠ ئێمە دەیان هەزار پشكنین دەكەین بۆ چین و توێژەكانی ناو كۆمەڵگە بۆ ئەوەی بتوانین نەخۆشییە گواستراوەكان كە یەكێك لەو نەخۆشییانە ئایدزە دەستنیشان بكەین.
٠ هەندێك میدیا بابەتەكەیان تێكەڵ كردووە، دەبێت ئێمە جیاوازی بكەین لەنێوان نەخۆشیی ئایدز و هەڵگری ڤایرۆسی HIV، جۆری دووەمیان نەخۆشی ئایدز نییە، بەڵكوو هەڵگری ڤایرۆسەكەن كە دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی بەرگریی لەش كە لەوانەیە 15 بۆ 20 ساڵی دیكە تووشی ئایدز بن، بۆیە دەبێت ئەوە ڕوون بێت كە جیاوازی هەیە لەنێوان تووشبوو و هەڵگر.
٠ تیمە تەندروستییەكان ڕۆژانە سەردانی سەرتاشخانە و ئارایشتگا و هۆتێل و مەلەوانگە و چێشتخانەكان دەكەن و هەموو كارمەندانی ئەو شوێنانە دەبێت كارتی تەندروستییان هەبێت، هەروەها پشكنین بۆ ئەو كەسانە دەكەین كە دەیانەوێت هاوسەرگیری بكەن، دەیانی دیكە هەیە كە ئێمە پشكنینیان بۆ دەكەین بۆ ئەوەی HIV و ئایدز بدۆزینەوە.
٠ ماوە ماوە تووشبووی تازەی هەڵگری ڤایرۆسەكە لە هەرێمی كوردستان تۆمار دەكرێت، دوێنێ دوو تووشبووی تازەی هەڵگری ڤایرۆسی HIV لە شاری سلێمانی تۆمار كراوە كە ژن و مێردێكن و پیاوەكە پیشەی شۆفێرییە و بەداخەوە هاونیشتمانیی هەرێمی كوردستانن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە کاتی سەردانی لیژنەكانی پشكنینی تەندروستی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر بۆ چەند ئارایشتگایەک، دوای ئەوەی تێبینی کراوە چەند کارمەندێکی ئەو شوێنانە مۆڵەتییان نەبووە، پشکنینیان بۆ کردوون دەرکەوتووە هەڵگری ڤایرۆسی HIV، ئایدزن و پێشووتر بە نایاسایی هاتوونەتە هەرێمی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن






