ململانێی بەهێز لەنێوان مالیکی و سوودانی لەسەر پۆستی سەرۆکوەزیران دروست دەبێت
- هەواڵ
- 29 ئایار
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق - نووری مالیکی، سەرۆکی دەوڵەتی یاسا
ئاڤا نیوز
هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی عێراق شەڕی سوودانی و مالیکی گەرمتر دەکات و ململانێی بەهێز دەخاتە نێوان سوودانی و مالیکی بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکوەزیران. چەند کەسایەتییەکی دیکەی شیعەش خۆیان بۆ ڕکابەرییەکان ئامادە کردووە.
وێنە گەورەکە: کێبڕکێ و ململانێی قورس لەنێو چوارچێوەی هەماهەنگی (هاوپەیمانێتی شیعەکان) لەسەر پۆستی سەرۆکوەزیران دروست بووە، بەپێی عورفی سیاسیش سەرۆکوەزیران دەبێت بۆ شیعە بێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سوودانی بۆ هەڵبژاردن لەلایەن هەندێک هێزی ناو چوارچێوەی هەماهەنگیی پشتیوانی دەکرێت و هاوپەیمانێتییەکی پێکهێناوە لەگەڵ بەشێک لە سەرکردە سیاسییەکان وەک ئەیاد عەللاوی و نەسیف جاسم خەتابی، پارێزگاری کەربەلا و فالح فەیاز، سەرۆکی حەشدی شەعبی و چەند لایەنێکی دیکە. سوودانی خۆی سەرۆک لیست دەبێ، واتە کاندیدی ژمارە یەک دەبێت.
لەبەرامبەر ئەوەدا: نووری مالکی هەر وەک هەموو هەڵبژاردنەکانی پێشوو لیستی دەوڵەتی یاسای ئامادەکردووە، هەموو چاوێکیشی لەسەر هۆزەکان و لایەنی دەرەکی هەیە بۆ بەدەستهێنانی کورسی زیاتر.
هاوکات، مالیکی ئەزموونی کێبڕکێی لەبەغدا هەیە، پێشتر لە ساڵی 2009 بەرامبەر عەلاوی دابەزی، هەردووکیان سەرۆک لیست بوون. ئەو کات عەللاوی لە هەڵبژاردنەکە براوە بوو کە 700 هەزار دەنگی هێنا، مالیکیش 500 هەزار دەنگی هێنا، بەڵام مالیکی نەیهێشت عەلاوی ببێتە سەرۆکوەزیران.
لەهەمان کاتدا، لە هەڵبژاردنی دواتریش مالیکی بەسەر حەیدەر عەبادی بردەوە و نەیهێشت ببێتەوە سەرۆکوەزیران، هەرچەندە دوو هەڵبژاردنی دواتر لە بەغدا بە ڕەوتی سەدر دۆڕا، بەڵام هەر نەیهێشت پۆستی سەرۆکوەزیران بۆ ئەوان بێت، دواتر سەدرییەکان وازیان لە سیاسەت هێنا و لە پرۆسەی سیاسی کشانەوە.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: ئێستا مالیکی زۆر لە سوودانی تووڕەیە و دەڵێت، "سوودانی دوو کورسی هەبوو و ئێمە هێنامان کردمانە سەرۆکوەزیران، بەڵام زۆر بێوەفا بوو و پشتی تێکردین. دەشڵێت سوودانی ئێستا خەریکە هەموو هێزی حکومەت بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردن سەربکەوێت، بەڵام لەمەودوا دەبێ ڕێگربین لەوەی سەرۆکوەزیران بتوانێت حیزب دروست بکات و خۆی هەڵبژێرێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمکاری عەرەبی: پێویستە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەکی ئەتۆمی دابماڵرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمکاری عەرەبی: پێویستە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەکی ئەتۆمی دابماڵرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی نیشتمانیی عێراق هۆشداریی تووند دەدات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێکی عێراق: زیاتر لە 100 ملیار دۆلار بەناوی بەرگرییەوە دزراوە