
وێنەی سەردانی كریستیان ریتچەر بۆلای ڕاوێژكاری سكرتێری نەتەوەیەكگرتووەكان بۆلای سەرۆكوەزیران بارزانی- وێنە: KRG
ئاڤا نیوز
سەرۆكوەزیران بارزانی، دووپاتی دەكاتەوە پێویستە تاوانبارانی داعش لەسەر تاوانەكانیان دادگایی بكرێن و قوربانیانیش قەرەبوو بكرێنەوە، ڕاوێژكاری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكانیش پێزانینی خۆی دەردەبڕێت بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ دووشەممە 3/18 سەرۆكوەزیران بارزانی، پێشوازی لە كریستیان ریتچەر، ڕاوێژكاری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان و سەرۆكی تیمی ڵێكۆڵینەوەی نێودەوڵەتیی لە تاوانەكانی داعش (یونیتاد UNITAD) كرد بەبۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركەكەی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆكی تیمی یونیتاد ، سوپاس و پێزانینی خۆی و تیمەكەی بۆ هەماهەنگیی و هاوكاریكردنی دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ تیمی یونیتاد دەربڕی، لە سەرخستنی كارەكانی تیمەكە لەبواری كۆكردنەوە و ئەرشیڤكردن و بەدیجیتەڵكردنی بەڵگەكانی تاوانەكانی تیرۆریستانی داعش و كاركردن بۆ دادگاییكردنیان لەسەر تاوانەكانیان.
بۆچی گرنگە: سەرۆكوەزیران بارزانی، جەختی لە گرنگیی پاراستنی مافی قوربانییانی دەستی تیرۆریستانی دەستی داعش و قەرەبوو كردنەوەیان و بەردەوامبوونی پاڵپشتی نێودەوڵەتی بۆ دادگاییكردنی تاوانبارانی داعش كردەوە.
بابەتی ستراتیژی: سەرۆكوەزیران بارزانی، دووپاتی كردەوە پێویستە تاوانبارانی داعش، لەسەر تاوانەكانیان كە تاوانی كۆمەڵكوژی و تاوانی جەنگ و تاوانی دژە مرۆڤایەتین دادگایی بكرێن و بۆ ئەم مەبەستەش حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەردەوام دەبێت لە درێژەدان بە هاریكاری و هەماهەنگیكردن لەگەڵ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 59 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی داخستنی حکومەتەوە بە دەیان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا دواخراون
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەمەودوا هەموو مانگێک مووچەی کرێکارانی خانەنشین دابەش دەکرێت
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی بەخوڕ دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جۆرجیا مێلۆنی پێشوازییەکی گەرمی لە سەرۆکی فەڵەستین کرد
9 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەکی نوێ: 75 خولەک وەرزشکردن لە هەفتەیەکدا مەترسی مردنی پێشوەخت کەمدەکاتەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

تەیلەر سویفت بەردەوامە لە شکاندنی ڕیکۆردەکان
10 کاتژمێر لەمەوپێش

خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
12 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرزەپردی دەروازەی سۆران سیمایەکی جوانی بەناوچەکە بەخشیوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ گوندی سوسێی خۆشناوەتی لە ناحیەی شۆڕش گرفتی ڕێگاوبانی هەیە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تۆمەتبارێک کە لە بەغدا دزی کردووە لە هەولێر دەستگیر دەکرێت





