شوان کەلاری: ناتەبایی کورد وایکردووە بەغدا لە سزادانی خەڵکی کوردستان بێباک بێت
- هەواڵ
- 31 ئایار

شوان کەلاری، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هۆکاری سەرەکی بێ باکی حکومەتی عێراق لە نەناردنی مووچەی هەرێمی کوردستان ئەوەیە: کەسانێکی بەکرێگیراو وەهایان لە دەسەڵاتدارانی بەغدا گەیاندووە کە ئەگەر مووچەی کوردستان نەنێردرێت و سزای خەڵک بدرێت، خەڵکی کوردستان هیچ گلەییەک لە بەغدا ناکەن و هەموو کەموکوڕییەکە دەخەنە ئەستۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتیش پارتی.
وێنە گەورەكە: ڕۆژی چوارشەممە، 28-5-2025، وەزارەتی دارایی عێراق بە واژۆی تەیف سامی، نووسراوێكی دەركرد بە ڕاگرتنی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە مانگی پێنجەوە تا کۆتایی ساڵ کە هەشت مووچە دەکات، ئەو بڕیارەش كاردانەوەی ناوخۆی و عێراقی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
لێدوانی فەرمی: شوان کەلاری، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند، "کۆمەڵێک هۆکار هەن کە وایکردووە بەغدا بە بەردەوام غەدر لە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکات.
- لە ڕابردوودا ژمارەیەک کەسایەتی سیاسی و پەرلەمانتار و هەندێک حیزبی کوردیش، کە زۆربەیان مووچە و ئیمتیازیان لە بەغدا و وڵاتانی ئیقلیمی هەیە، بەمجۆرەیان لە دەسەڵاتدارانی بەغدا گەیاندووە، کە ئەگەر مووچە ڕەوانە نەکەن و خەڵکی کوردستان برسی بکەن، ئەوا خەڵکی کوردستان لۆمەی دەسەڵاتدارانی بەغدا ناکەن، بەڵکو هەڵەکەی دەخەنە ئەستۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستانیش بەتایبەت، ئەمەش بە لێکدانەوەی خۆیان فاکتەرێکی گونجاوە بۆ لاوازکردنی پێگەی پارتی و حکومەتی هەرێم."
- ئەو پەرلەمانتارە هۆکارێکی دیکەش بۆ نەناردنی شایستەی هەرێمی کوردستان باس دەکات و دەڵێت، "ئەوانەی ئێستا حوکمی عێراق دەکەن، بەشێک لە سەرکردە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان زۆرباش دەناسن و کۆمەڵێک بەرژەوەندی هاوبەش کۆیاندەکاتەوە، بۆیە دڵنیان لەوەی سەرکردایەتیی سیاسیی کورد لە بابەتە چارەنووسسازەکان یەکدەنگ نین، ئەوەش وایکردووە بەغدا هیچ ترسێکی لە سزادانی بەکۆمەڵی خەڵکی کوردستان نەبێت."
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی داخستنی حکومەتەوە بە دەیان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا دواخراون
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەمەودوا هەموو مانگێک مووچەی کرێکارانی خانەنشین دابەش دەکرێت
- ژینگە
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی بەخوڕ دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جۆرجیا مێلۆنی پێشوازییەکی گەرمی لە سەرۆکی فەڵەستین کرد
14 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەکی نوێ: 75 خولەک وەرزشکردن لە هەفتەیەکدا مەترسی مردنی پێشوەخت کەمدەکاتەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

تەیلەر سویفت بەردەوامە لە شکاندنی ڕیکۆردەکان
15 کاتژمێر لەمەوپێش

خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرزەپردی دەروازەی سۆران سیمایەکی جوانی بەناوچەکە بەخشیوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ناوخۆی عێراق وردەکاری پرۆسەی دەنگدانی هێزە ئەمنییەکان دەخاتەڕوو
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی داخستنی حکومەتەوە بە دەیان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا دواخراون
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
فوئاد حوسێن: شەش گرووپی چەکداری بەشداری لە حکومەتی داهاتووی عێراق ناکەن
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ گوندی سوسێی خۆشناوەتی لە ناحیەی شۆڕش گرفتی ڕێگاوبانی هەیە






