
هەرێمی کوردستان و عێراق
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان باس لەوەدەکات بڕینی شایستەی دارایی خەڵکی هەرێمی کوردستان بابەتێکی پلان بۆ داڕێژراوە و چەندین ساڵە کاری لەسەر دەکرێت.
وێنە گەورەکە: بڕینی بەشە بودجەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزیری دارایی عێراقەوە، کاردانەوەی ناوخۆی و عێراقی بەدوای خۆیدا هێناوە، بەشێک لە لایەنە سیاسییەکانی عێراقیش ئەو هەنگاوە بە نەرێنی وەسف دەکەن بەوەی زیان بە بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوولا دەگەیەنێت.
لێدوانی فەرمی: د. ئەشواق جاف، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بڕینی مووچەی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان پەیوەندیی بە ئەقڵییەتی بەڕێوەبردنی عێراقەوە هەیە کە قبوڵ ناکات کورد هاووڵاتییەکی پلە یەک بێت، ئەمەش بابەتێکی پلان بۆ داڕێژراوە و لە ساڵی 2003وە کاری لەسەر دەکرێت بۆ لێدان لە بەندە دەستوورییەکان.
- ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی ئاشکرا کرد، سەرەتا لە بڕینی شایستە داراییەکانی پێشمەرگەوە دەستیان پێکرد، دواتر بەشە بودجەی تەرخانکراوی ماددەی 140یان بڕی، دواتر شایستەی دارایی مووچەخۆران و جووتیاران، دوای ئەوەش نەدانی شایستەی قوربانییانی هەڵەبجە و کەسوکاری ئەنفالکراوان، لە کۆتایی هەموو ئەوانەش بەبێ هەبوونی هیچ بڕگەیەکی دەستووری بڕیاری بڕینی مووچەی مووچەخۆرانی کوردستانیان دەرکرد.
باکگراوند: ڕۆژی چوارشەممە، 28-5-2025، وەزارەتی دارایی عێراق بە واژۆی تەیف سامی، نووسراوێكی دەركرد بۆ ڕاگرتنی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە مانگی پێنجەوە تا کۆتایی ساڵ کە هەشت مووچە دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
شایستە داراییەکانی فیرقە نوێیەكانی وەزارەتی پێشمەرگە خەرج دەكرێت
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری نەوتی عێراق: ئەمڕۆ یان بەیانی دەست بە هەناردەی نەوتی کوردستان دەکەینەوە
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی یەک ئۆنسە زێڕ 85 دۆلار بەرز دەبێتەوە