
دیمەنی ئامێری بیر هەڵکەندنەکە. وێنە؛ پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی
ئاڤا نیوز
بە هۆکارى بیرهەڵکەندن بە نایاسایی دوو هاووڵاتى لە سنوورى پێنجوێن دەستگیر کران و دەست بەسەر ئامێری بیرهەڵکەندنەکەشدا گیرا.
وێنە گەورەکە: بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی پاراستنی ئاوی ژێر زەوی لێدانی بیر بەبێ مۆڵەت قەدەغە کراوە، بەڵام لە هەندێک شوێن بە نایاسایی بیر لێ دەدرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، لەپێناو پاراستن و پارێزگاریکردن لە ئاوی ژێر زەوی، مەفرەزەکانى بەشى پۆلیسى دارستانى پێنجوێن، توانیان دوو هاووڵاتى دەستگیر بکەن بەتۆمەتى بیر لێدان، هاوکات توانرا دەست بەسەر ئامێرێکی بیرهەڵکەندن لە جۆری بەرینە بگیرێت لەگەڵ 20 بۆری دا .
زانیاریی زیاتر: پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران ڕێکخراوە و ڕادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێککاری یاسایی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە





