
دراوی عێراقی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری ڕایگەیاند، بە مەرجی پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ چارەسەری کێشە داراییەکان و ناردنی پارە بەشێوەی قەرز نەک لە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە، بەغدا ئامادەیە مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی کوردستان ڕەوانە بکات.
وێنە گەورەکە: بەپاساوی ئەوەی هەرێمی کوردستان پشکی لە بودجەدا تەواوبووە و داهاتی ناوخۆشی ڕادەستنەکردووە، ڕۆژی 28ـی ئایار تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق واژۆی لەسەر نووسراوێک کردووە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە، چیتر مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان خەرج ناکات.
لێدوانی فەرمی: مەزهەر محەممەد ساڵح، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری بە ڕۆژنامەی عەرەبی جەدیدی ڕاگەیاندووە، حکومەتی عێراق ئامادەیە بە مەرج مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی کوردستان بنێرێت، ئەویش بەشێوەی قەرزندەبێت کە حکومەتی فیدڕاڵ بە حکومەتی هەرێمی کوردستانی دەدات لە دەرەوەی ڕێکار و ژمێرکارییە فەرمییەکان.
شێوازی جێبەجێکردن: بەوتەی ڕاوێژکارەکەی سوودانی دوو مەرجیش بۆ ناردنی ئەو قەرزە دانراون، ئەوانیش یەکەمیان بەشێوەی قەرز دەبێت نەک لە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدڕاڵی، مەرجی دووەمیش ئەوەیە پێویستە لیژنەیەک لەنێوان هەولێر و بەغدا پێکبهێنرێت بۆ چارەسەری کێشەی مووچە بەشێوەیەکی بنەڕەتی کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە کەڵەکە بووە، بە جۆرێک ئەو لیژنەیە پێویستە پێش جەژنی قوربان بگاتە لێکتێگەیشتنی ڕوون.
خاڵە ئەرێنییەکان: مەزهەر محەممەد ساڵح دەڵێت، ئەو دەستپێشخەریە بۆ ئەوەیە ئاڵۆزییەکان نەمێنن و دۆخێکی لەبار بۆ گفتوگۆ بهێنرێتە ئاراوە، بەجۆرێک ئەو دۆخە تازەیە دووربێت لە گرژیی و ئاڵۆزی سیاسی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






