
زبڵ و خاشاک (وێنەی سۆشیاڵ میدیا)
ئاڤا نیوز
بەشێك لە هاووڵاتیان لەڕێگەی ئاڤاوە گلەیی دەگەیەننە لایەنی پەیوەندیدار كە بەهۆی ئەوەی پارەی جەژنانەیان بە كارمەندانی شارەوانی نەداوە، چەند ڕۆژێكە زبڵ و خاشاكی بەردەم ماڵەكانیان جێهێلدراوە. قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێریش تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، ئەگەر هەر گەڕەکێک بەم هۆکارە زبڵ و خاشاکەکەی جێهێڵدرابوو، با لیژنەكانی سەر بە قایمقامیەت ئاگاداربكاتەوە و لەنزیكترین كاتدا كۆمپانیاكانی كۆكردنەوەی زبڵ و خاشاك پابەند دەكرێن بە لابردنی پاشماوەی ماڵان.
وێنە گەورەكە: ساڵانە بەر لە هاتنی جەژنەكان، كارمەندانی كۆمپانیاكانی پاككردنەوە و كۆكردنەوەی زبڵ و خاشاك بەتایبەت كارمەندە بیانییەكان، وەك نەریتێك هەڵدەستن بە كۆكردنەوەی پارەی جەژنانە لەنێو كۆڵان و گەڕەكەكان.
لێدوانی فەرمی: نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، كۆمپانیاكانی كۆكردنەوەی زبڵ و خاشاك بەردەوام لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی سەر بە سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر چاودێری دەكرێن، هیچ كارمەندێكیش بۆی نییە داوای جەژنانە بكات، بەڵام ئەو بابەتە وەك نەریتێكی لێهاتووە.
داواش لە هاووڵاتیان دەكات، ئەگەر لە هەر گەڕەكێك زبڵ و خاشاك بەهۆی پێنەدانی جەژنانە جیهێڵدرا، بەزووترین كات لیژنەكانی قایمقامیەت ئاگادار بكەنەوە، "ئێمەش دوای بەدواداچوون، كۆمپانیاكانی زبڵ و خاشاك پابەند دەكەین بە خاوێنكردنەوەی ئەو كۆڵان و شوێنانەی كە بەئەنقەست و بەهۆی نەدانی پارەی جەژنانە، جێهێڵدراون".
لەلایەكی دیكەوە: بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی لە ڕوونکردنەوەیەکدا دووپاتی دەكاتەوە كە پێدانی جەژنانە بە كرێكاران، تەواو ئارەزوومەندانەیە و هیچ هاووڵاتیەك ناچار نییە هیچ بڕە پارەیەک بەناوی جەژنانە یان بە هەر ناوێکی دیكە بدات. هەر ڕەفتارێکی نەشیاو لەلایەن کرێکاران و کارمەندانی کۆکردنەوەی خاشاک بەرامبەر هاووڵاتیان بكرێت لە نموونەی: (بەزۆر پارەوەرگرتن، دیاریکردنی بڕەکەی، دانانی نیشانە لەسەر دەرگا و حاویەی ماڵان، یاخود جێهێشتنی تەنەكەی خۆڵ) ئەوا لەڕێگەی لیژنەكانی قایمقامیەتەوە، بەڕێوەبەرایەتییەكەمان ئاگادار بكەنەوە بۆ گرتنەبەر ڕێكاری پێویست.
هاوکات، بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی، هاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە لەوەی كەسانێكی سواڵکەر بەناوی کرێکارانی شارەوانییەوە پێش جەژنان لەناو کۆڵانەکان دەگەڕێن بۆ جەژنانە، "ئێمە وەکو بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی هیچ پەیوەندیمان پێیانەوە نییە، هاووڵاتیان ئەگەر نیازی هاوکاری یان جەژنانەیان هەیە بە کرێکارانی شارەوانی، ئەوە بیدەن بەو کرێکارانەی کە ئۆتۆمبێلی کۆکردنەوەی خاشاکیان لەگەڵدایە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






