ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی مووچەی مانگی پێنج و فەرمانبەرانی گرێبەست کۆدەبێتەوە
- کوردستان
- 2 حوزەیران

دیمەنی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان سبەی کۆدەبێتەوە و پرسی مووچە و دوو تەوەری دیکە تاوتوێ دەکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا میدیا، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەم هەفتەیە ڕۆژێک کۆبوونەوەی هەفتانەی پێش خستووە، لەجیاتی چوارشەممە کە هەفتانە لەو ڕۆژەدا کۆدەبێتەوە، سبەی سێشەممە 3-6-2025 کۆبوونەوەکە بەسەرشتی مەسرور بارزانی دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: لە کۆبوونەوەی سبەی ئەنجوومەنی وەزیران گفتوگۆ لەسەر سێ تەوەر دەکرێت:
یەکەم: بەدواداچوون و تاوتوێکردنی پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
دووەم: گفتوگۆکردن لەبارەی دابینکردنی پارەی فەرمانبەرانی گرێبەست لەسەر داهاتی ناوخۆ کە ژمارەیان زیاتر لە سێ هەزار کەسە و 10 مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە.
سێیەم: گفتوگۆکردن لەبارەی پرسی لێخۆشبوونی پێشینەی هاوسەرگیریی کوڕ و کچی شەهیدان.
لەلایەکی دیکەوە: سبەی سێشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەی هەفتانەی دەکات، بەڵام ڕوون نییە باسی مووچەی خەڵکی کوردستان دەکرێت یان نا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






