
پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمراڵی و پەرلەمانتاری دەم پارتی لەسەر بازنەی وان
ئاڤا نیوز
دەم پارتی، پەروین بوڵدانی وەک جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لە جێگەی سری سورەیا ئۆندەر دیاریکرد و ناوەکەشی ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کرد.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی سری سوورەیا ئۆندەر، جێگری پێشووی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کۆچی دوایی کرد، پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان کە لە پشکی دەم پارتی بوو، بە بەتاڵی مابووەوە، ئەمڕۆ دەم پارتی بڕیاری دا لە شوێنی سری سورەیا ئۆندەر، پەروین بۆڵدان پۆستەکەی پێ بدرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی دەم پارتی ڕایگەیاند: فراکسیۆنی پارتەکەمان دوای کۆبوونەوەیەکی داخراو بڕیاریانداوە پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمراڵی و پەرلەمانتاری پارتەکە لەسەر بازنەی وان، بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا هەڵبژێرن.
زانیاریی زیاتر: دەم پارتی، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ناوی پەروین بوڵدان پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پەروین بوڵدان جێگەی سری سورەیا ئۆندەر، ئەندامی شاندی ئیمراڵی دەگرێتەوە، کە سێی ئایاری ئەمساڵ و پاش 18 ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە، کۆچی دوایی کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن





