
ئاڵای وڵاتانی ئەمریکا و ئێران
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەکی ئەمریکی ئاشكرای دەکات، ئەمریکا پێشنیازێکی نوێی پێشکەش بە ئێران کردووە داوا دەکات، پیتاندنی یۆرانیۆم سنوردار بکات و کەمیبکاتەوە بۆ ڕێژەی 3%، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لە پلاندایە ڕۆژانی داهاتوو گەڕێکی دیکەی دانوستان لەنێوان هەردوولا ئەنجام بدرێت.
بڵاوکراوەی فەرمی: بە گوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی ئاکسیۆس، بە پشتبەستن بە دوو سەرچاوەی ئاگاداری ڕاستەوخۆی دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان واشنتن و تاران، ڕایگەیاند: ئەمریکا پێشنازێکی بۆ ئێران کردووە، لە بەرژەوەندی ئێرانە گەر بەم پێشنازە ڕازی بێت، تیادا داوا کراوە، ئێران بەشێوەیەکی کاتی چڕبوونەوەی پیتاندنەکەی بۆ 3% کەمبکاتەوە، هاوکات ڕاگرتنی چالاکییە نوێیەکانی توێژینەوە و ناچالاککردنی دامەزراوە ژێرزەمینییەکانی ئێران بۆ ماوەیەکی دیاریکراو.
- هاوکات لەبارەی سزاکانی سەر ئێران، لە پێشنیازەکەدا هاتووە، سزاکان ئەو کات لە سەر ئێران کەم دەکرێن کاتێک ئێران پابەندبوونی ڕاستەقینەی خۆی نیشان بدات بۆ ڕازیکردنی ئەمریکا و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی.
کاریگەری و لێکەوتەکان: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەنوێترین لێدوانیدا سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی ئێران ڕایگەیاندووە، ڕێگە بە هیچ پیتاندنی یۆرانیۆم نادەین، بۆیە ئەم هەواڵەی ئاکسیۆس دەکرێت پێچەوانەی هەڵوێستی هەمیشەیی ئەمریکا بێت.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ئەم پێشنیازە لەلایەن ستیڤ ویتکۆف, نێردەی ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشکەش کراوە، کە وەک بیرۆکەی سەرەتایی بۆ خولی داهاتووی دانووستانەکان ناوی بردووە.
لەلایەکی دیکەوە: ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، خوێندنەوە بۆ پێشنیازەکەی ئەمریکات دەکات
زانیاریی زیاتر: تاوەکو ئێستا ئەمریکا و ئێران پێنج خولی دانوستانی ناڕاستەوخۆیان ئەنجامداوە، ئاکسیۆس دەڵێت، ئامادەکاری بۆ گەڕێکی دیکەی دانوستان لە ڕۆژانی داهاتوودا دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






