دەروازە سنوورییەکانی عێراق: بەهۆی ڕێکارەکانمان بەرامبەر کوردستان داهاتمان زیادیکردووە
- بزنس
- 3 حوزەیران

عومەر وائیلی، سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق دەڵێت، بەهۆی توندکردنەوەی ڕێکارەکان لە دەروازە سنوورییەکانی عێراق و بازگە هاوبەشەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، مانگی ڕابردوو داهاتیان بۆ 274 ملیار دینار بەرزبووەتەوە.
وێنە گەورەکە: ماوەی چەند ساڵێکە حکومەتی فیدڕاڵ بازگەی لە پارێزگا هاوسنورەکانی هەرێمی کوردستان داناوە و ڕێگەش نادات بەشێک لە بەرهەمی ناوخۆی کوردستان بچێتە بازارەکانی عێراق و بەشێک لەو بازگانە بە بەرتیل ڕێگە بە بازرگانە کوردەکان دەدەن کولوپەل هەناردەی خوارووی عێراق بکەن.
لێدوانی فەرمی: عومەر وائیلی، سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ڕاگەیاند، بوونی دەروازە سنوورییە نافەرمییەکان هەڕەشەیە لەسەر جوڵەی بازرگانی وڵات، جگەلەوەش پێویستە هەموو دەروازەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان یەک پێناسی گومرگی، پشکنین و یەک سیاسەتی پاراستنی بەرهەمی هاوبەشیان هەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، شەش بازگەیان لەگەڵ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان هەیە و ئەرکیان وردبینیکردنی ڕێکارەکان و دڵنیابوونەوەیە لەوەی ئەو بەرهەمانە لە دەروازە فەرمییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە هاتوون، ئەرکێکی دیکەشیان جەختکردنەوەیە لە پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ، بەهۆی ئەو ڕێکارانەش بۆ یەکەمجار مانگی ڕابردوو داهاتی دەروازەکان گەیشتووەتە 274 ملیار دینار.
سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق وتیشی، ئامادەن دەروازەی قائیم لەگەڵ سووریا بکەنەوە و بۆ ئەو بابەتە چاوەڕێیی بڕیاری حکومەتن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






