
دیمەنێک لە گەڕەکی نزارکێ لە دهۆک، سەرچاوە: ڕۆژهات لوقمان - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و کۆبوونەوەی ئاو دوو کەس لە سەنتەری دهۆک گیانیان لە دەست دا.
لێدوانی فەرمی: سالم ڕێکانی، پۆلیسی ڕێپێدراو لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی دهۆک بە ئاڤا نیوزی گوت: بەیانی ئەمڕۆ دوو کەس لە تونێلی نزارکێ ئاو بردوونی و چارەنووسیان نادیارە.
زانیاریی تایبەت: ڕۆژهات لوقمان، پەیامنێری ئاڤا نیوز لە دهۆک گوتی، لە تونێلی نزارکێ ئاو ئۆتۆمبێلێکی بە چوار سەرنشینەوە بردووە، سەرنشینەکان کرێکار بوون و دەگوترێت عەرەبن، توانراوە دوو کەسیان ڕزگار بکرێن، دوو کەسیشیان خنکاون و تاوەکو ئێستا تەرمەکەیان نەدۆزراوەتەوە.
زانیاریی زیاتر: بەهۆی بارانبارینی زۆر تونێلی نزارکێ پڕ ئاو بووە و ئاستەنگی هاتووچۆ دروست بووە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی داخستنی حکومەتەوە بە دەیان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا دواخراون
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەمەودوا هەموو مانگێک مووچەی کرێکارانی خانەنشین دابەش دەکرێت
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی بەخوڕ دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جۆرجیا مێلۆنی پێشوازییەکی گەرمی لە سەرۆکی فەڵەستین کرد
11 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەکی نوێ: 75 خولەک وەرزشکردن لە هەفتەیەکدا مەترسی مردنی پێشوەخت کەمدەکاتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

تەیلەر سویفت بەردەوامە لە شکاندنی ڕیکۆردەکان
12 کاتژمێر لەمەوپێش

خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
13 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرزەپردی دەروازەی سۆران سیمایەکی جوانی بەناوچەکە بەخشیوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ گوندی سوسێی خۆشناوەتی لە ناحیەی شۆڕش گرفتی ڕێگاوبانی هەیە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تۆمەتبارێک کە لە بەغدا دزی کردووە لە هەولێر دەستگیر دەکرێت





