
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
ئەمریکا ڕێژەی پێناسی گومرگی لەسەر پۆڵا و ئەلەمنیۆم کردە 50%. چاوەڕوانیش دەکرێت ئەم هەنگاوە جگە لە کۆمپانیاکانی دروستکردنی ئۆتۆمبێل، کاریگەری بکاتە سەر کارگەکانی بەرهەمهێنانی قوتوی خواردنەوە گازییەکان.
وێنە گەورەکە: کاتژمێر حەوتی بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە بە کاتی کوردستان، ئیدارەی ترەمپ ڕێژەی پێناسی گومرگی لەسەر هاوردەکردنی پۆڵا و ئەلەمنیۆم بۆ ناو ئەمریکا گەیاندە دوو ئەوەندەی پێشووی، بەم کارەشی دەیەوێت پەرە بە بەرهەمی ناوخۆیی وڵاتەکەی بدات.
لێدوانی فەرمی: کوش دێسای، جێگری سکرتێری ڕۆژنامەوانیی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، بەرهەمهێنانی پۆڵا و ئەلەمنیۆم لە ناوخۆی ئەمریکا بۆ سێکتەری بەرگری-پیشەسازیمان زۆر گرنگە و ئەم بابەتە گرنگە بۆ ئاسایشی نیشتمانی و ئابووریی ئەمریکا.
باکگراوند: ترەمپ لە مانگی دووی ئەمساڵدا بەڕێژەی 25% پێناسی گومرگی لەسەر هاوردەکردنی پۆڵا ڕاگەیاند، ئەمەش بەشێکە لە هەوڵێکی فراوانتری کۆشکی سپی بۆ زیندووکردنەوەی بەرهەمی ناوچە پیشەسازییەکانی و زیادکردنی هەلی کار لە بواری بەرهەمهێناندا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 18 خولەک لەمەوپێش
ساڤایا: پشتگیریی لە عێراقێكی بێ میلیشیا دەکەین
- جیهان
- 20 خولەک لەمەوپێش
نهێنییەکی سەیر لەبارەی زمانی ئینگلیزی و ژیریی دەستکرد ئاشکرا دەبێت
- جیهان
- 36 خولەک لەمەوپێش
زانایەکی دۆزەرەوەی دی ئێن ئەی کۆچی دوایی کرد
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
وادەی بانگەشە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کۆتایی هات
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
دانوستانەکانی نێوان ئەفغانستان و پاکستان شکستیان هێنا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانایەکی دۆزەرەوەی دی ئێن ئەی کۆچی دوایی کرد
36 خولەک لەمەوپێش

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم






