ڕاوێژکارێکی وەزارەتی دارایی: عێراق دەیەوێت گەمارۆی ئابووریی کوردستان بدات
- بزنس
- 4 حوزەیران

لۆگۆی هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەگەڵ دراوی عێراقی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەهۆی ڕاگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان، ڕاوێژکارێکی وەزارەتی دارایی کوردستان پێیوایە، عێراق دەیەوێت گەمارۆی ئابووریی کوردستان بدات و ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریش دەڵێت، جێبەجێنەکردنی دەستوور پێشێلکارییە.
وێنە گەورەکە: لە کاتێکدا هەرێمی کوردستان تەواوی پابەندە دەستووری و یاساییەکانی جێبەجێ کردووە، بەڵام بەغدا بەردەوام گوشار دەخاتە سەر هەرێمی کوردستان و بیانووی نوێ بۆ نەناردنی شایستە داراییەکانی دەدۆزێتەوە، لە نوێترین پێشهاتیشدا وەزارەتی دارایی عێراق بە نووسراوێک بڕیاری ڕاگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستانی دا.
لێدوانی فەرمی: د. هاوڕی کەمال، ڕاوێژکاری یاسایی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: پابەندییە گومرگییەکان و ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆمان لە چوارچێوەی دەستوور و یاسا بەرکارەکان و بڕیاری دادگای فیدڕاڵی جێبەجێ کردووە، هەروەها تیمە تەکنیکییەکان و فەرمانبەرە پسپۆرەکانی وەزارەتی دارایی فیدراڵی کێشەیان لەگەڵمان نییە.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی د. هاوڕێ کەمال، ئەوەی بەرامبەر بە کەرتی ئابووریی هەرێمی کوردستان دەکرێت، کێشەیەکی سیاسییە و ئامانج لێی گەمارۆدانی ئابووریی کوردستانە.
لەلایەکی دیکەوە: مەریوان قەرەنی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤای گوت: هەرێمی کوردستان ناوچەیەکی سەقامگیر و پڕ خزمەتگوزارییە، بۆیە سیاسییەکانی عێراق چاویان بەو سەقامگیرییەی کوردستان هەڵنایەت، بەمەش میلیشیاکان دەست لە پشتی هەندێک لایەن دەدەن تاوەکو کۆسپ بخەنە بەردەم کوردستان و ڕێ لە پێشکەوتنەکانی بگرن.
مەریوان قەرەنی ئاماژەی بەوەشکرد، کێشەکانی هەولێر و بەغدا تەنیا پەیوەندییان بە مووچە و بودجەوە نییە، بەڵکو جێبەجێنەکردنی دەستوور لەلایەن عێراقەوە دیارترین پێشێلکارییە و ئێمە بەر لە هەر کێشەیەک، کێشەی خاکمان لەگەڵ عێراق هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 43 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش






