لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی ملیۆنان دار لە دەورووبەری شارى هەولێر دەچێندرێن
- ژینگە
- 4 حوزەیران

کۆبوونەوەی وەزیری شارەوانی و پارێزگاری هەولێر. وێنە؛ ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر
ئاڤا نیوز
لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی شاری هەولێر جێبەجێ دەكرێت و ملیۆنان دار لە دەوروبەری شارەكە دەچێندرێن.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە، بە سەرپەرشتی وەزیری شارەوانی و پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە بەرپرسانی دامودەزگا پەیوەندیدارەكان، لە دیوانى پارێزگای هەولێر، کۆبوونەوەیەکى تایبەت بە کارەکانى جێبەجێکردنى پڕۆژەی گرنگ و ستراتیژیى پشتێنەی سەوزایی هەولێر ئەنجام درا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێكی پارێزگای هەولێردا ئاماژەی بە ئەوە دراوە كە لەژێر ڕاسپاردەی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی لەپێناو کەمکردنەوەى کاریگەرییەکانى گۆڕانى کەشوهەوا، بڕیارە ملیۆنان دار لە دەورووبەری شارى هەولێر بچێندرێن و لەگەڵیاندا چەندین پۆندی گلدانەوەی ئاویش دروست دەکرێت و دەبێت بە چارەسەرێکی گونجاو بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و دیاردەی خۆڵبارین و بەرزکردنەوەی ڕێژەی سەوزایی لە شارەکەدا.
لە كۆبوونەوەكەدا بڕیارى پێکهێنانى لیژنەیەکى هاوبەش لە نێوانیان فەرمانگە و دامەزراوەکان درا بۆ یەکلاییکردنەوەی هەر گرفت و کیشەیەک هەبێت سەبارەت بە پڕۆژەكە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پشتێنەی سەوزایی هەولێر، پڕۆژەیەکى ستراتیژى و گرنگى هەولێرى پایتەختە و بەشێوەی بازنەیی بە چواردەوری هەولێر دەسوڕێتەوە و دەکەوێتە دوای شەقامی 150 مەتری، پانی پشتێنەکە 2 کیلۆمەترە، لەگەڵ دروستکردنى زیاتر لە 10 پۆند، بڕیارە لەو پڕۆژەیەدا ملیۆنان داری زەیتون و فستق بچێنرێن، ئامانج لە پڕۆژەکە جگە لە زیادکردنی ڕووبەری سەوزایی، پاراستنی زەوییە کشتوکاڵییەکانە کە بۆ پڕۆژەی نا کشتوکاڵی وەک وەبەرهێنان و نیشتەجێبوون بەکارنەیەت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 43 خولەک لەمەوپێش
کارەبای 24 کاتژمێری و مەترسییەکی زۆر گەورە !
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای ڕووناکی دەگاتە سۆران و چەند ناوچەیەکی دیکەی کوردستان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مووچەی مانگی پێنجی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
ژنێک لە نیوزلەندا بە تۆمەتی حەشاردانی منداڵێک لەناو جانتای سەفەرەکەی دەستگیر کرا
4 ئاب